رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 27ـی حوزەیرانی 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر وۆرکشۆپی هەردوو تاقیگەی پێشکەوتووی
Digital electronic & Microcontroller
لەبەشی (ئەی ئای تی) وە تاقیگەی (ڕادار سیستەم) لە بەشی (ئای سی تی) بەسەرکردەوە.
تاقیگەکان لەلایەن کۆمپانیای (ئێڵ ئێن)ـی ئەڵمانی دابین کراون بەگوژمەی 200 ملیۆن دینار و لە ئێستادا کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر بە سەرپەرستی ڕاهێنەری نێودەوڵەتی ئەڵمانی خولی مەشق و ڕاهێنانی بۆ ستافی هەردوو بەشەکە کردووەتەوە.
شیاوی باسە وۆرکشۆپەکان بە بەشداری 27 مامۆستا و ستافی بەشەکان بۆ ماوەی پێنج رۆژ و رۆژانە 5 کاتژمێر بەردەوام دەبێت کە تیایدا بەشداربووان زیاتر ئاشنا دەکرێن بە چۆنیەتی بەکارهێنان و سوود وەرگرتن لە ئامێرە تازەکانی ناو تاقیگەکان.










