سەرۆکی زانکۆ دوو وۆرکشۆپی تایبەت بە تاقیگەی پێشکەوتوو لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر بەسەردەکاتەوە

رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 27ـی حوزەیرانی 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر وۆرکشۆپی هەردوو تاقیگەی پێشکەوتووی

Digital electronic & Microcontroller

لەبەشی (ئەی ئای تی) وە تاقیگەی (ڕادار سیستەم) لە بەشی (ئای سی تی) بەسەرکردەوە.

تاقیگەکان لەلایەن کۆمپانیای (ئێڵ ئێن)ـی ئەڵمانی دابین کراون بەگوژمەی 200 ملیۆن دینار و لە ئێستادا کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر بە سەرپەرستی ڕاهێنەری نێودەوڵەتی ئەڵمانی خولی مەشق و ڕاهێنانی بۆ ستافی هەردوو بەشەکە کردووەتەوە.

شیاوی باسە وۆرکشۆپەکان بە بەشداری 27 مامۆستا و ستافی بەشەکان بۆ ماوەی پێنج رۆژ و رۆژانە 5 کاتژمێر بەردەوام دەبێت کە تیایدا بەشداربووان زیاتر ئاشنا دەکرێن بە چۆنیەتی بەکارهێنان و سوود وەرگرتن لە ئامێرە تازەکانی ناو تاقیگەکان.