سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی و شاندی یاوەری کرد

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 9ـی حوزەیرانی 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی لە ئۆفیسی خۆی پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی پ. ی. د. ئەمین صالح و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی ناوبراو کرد.

لە دیدارێکدا شاندی میوان پیرۆزباییان لە د. ئیدریس کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆکی زانکۆ و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست، لەلای خۆشیەوە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سوپاسی سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی و شاندی یاوەری کرد.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی لوبنانی فەرەنسی.