زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە پەتای خوێنبەربوون رێکخست

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 8ـی حوزەیرانی 2022 بەرێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر و بنکەی تەندروستی زانکۆ وۆرکشۆپێکی تایبەت بە پەتای خوێنبەربوون رێکخست.

وۆرکشۆپەکە لە هۆڵی بۆنەکانی سەرۆکایەتی زانکۆدەستی بەکارەکانی کرد بە ئامادەبوونی د. جودت جعفر خطاب یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستا و بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ و بەرپرسی هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی لە زۆربەی کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆ.

دوای وتاری بەخێرهاتن هەریەکە لە بەرێزان د. سیف الدین محی الدین بەرپرسی هۆبەی نەخۆشییە گوازراوەکان و د. شوان کانی بەرپرسی هۆبەی نەخۆشییە هاوبەشەکان لە بەرێوبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر، بە وردی هۆکارەکانی بڵاو بوونەوە و تووشبوون بە پەتای خوێنبەربوون، نیشانەکانی، چارەسەر و رێژەی مردن بۆ ئامادەبووان روونکرایەوە، شیاوی باسە وۆرکشۆپەکە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.