بە مەبەستی پەرەپێدان و بەهێزكردنی پرۆگرامی ئەكادیمی بۆ ڕاهێنەران و بەرزكردنەوەی توانای سەنتەرەكانی زمان لە زانكۆ حكومییەكان شاندێکی سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری کۆرسێکی یەک هەفتەیی لە وڵاتی بەریتانیا دەکەن.

کۆرسەکە بە مەبەستی پەرەپێدان و بەهێزكردنی پرۆگرامی ئەكادیمی بۆ ڕاهێنەران و بەرزكردنەوەی توانای سەنتەرەكانی زمان لە زانكۆ حكومییەكان، ماوەی هەفتەیەک لە شاری لەندنی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.
لەسەر بانگهێشتی فەرمی كۆلێجی
Waltham International College in London, the UK
و بەسەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆرسێكی تایبەت بە پەرەپێدان و بەهێزكردنی توانستی سەنتەرەكانی زمان لە زانكۆ حكومییەكان كۆرسێكی تایبەت بەو بوارە ڕێكخرا كە لە 1 ی شوبات 2020 دەستی پێكردوەو بڕیارە تا 8 ی شوباتی 2020 بەردەوام بێت.

لەو بارەیەوە بەرێوەبەری سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر د. سامان دزەیی بە سایتی زانکۆی راگەیاند: ئەو کۆرسە بۆ پەرەپێدانی شێوازی وانە وتنەوەو ڕێگاكانی هەڵسەنگاندنی قوتابیان و تەكنیكی پێویست لەناو پۆلی نمونەییدا پەیڕەو بكرێت.

هەروەها وتیشی: کۆرسەکە لە لایەن مامۆستایانی پسپۆر لە بواری سەنتەرەكانی زمان، نوێترین تەكنیكی سەردەم بەكاردەهێنن بۆ تازەكردنەوەی ئەو وانە و پرۆگرامانەی كە دەخوێندرێن لە سەنتەرە حكومییەكاندا.
ئەم جۆرە هەوڵانە بەئاراستەی خزمەتكردنی قوتابیانە بەتایبەتی كاندیدانی خوێندنی باڵا و ئەوانەی دەیانەوێت نازناوی زانستی خۆیان بەرزبكەنەوە.