زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەراسیمی رێزلێنانی بۆ سەرۆک و ئەندامانی پێشوی ئەنجومەنی زانکۆ ئەنجامدا

ئەمڕۆ دووشەممە ۱٦ـی دیسەمبەری ٢٠١٩ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بڕوانامەی رێزلێنانی پێشکەش بە دکتۆرە کەوسەر گەڵاڵی سەرۆکی پێشوی زانکۆ و ژمارەیەک مامۆستا و ئەندامانی ئەنجومەنی پێشوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد.

مەراسیمەکە لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی بەڕێوەچوو، لە وتەیەکیشدا پڕۆفیسیۆری یاریدەدەر د. کاوە عبدولکەریم شێروانی بۆ ئامادەبوون، دوای بەخێرهاتنی دکتۆرە کەوسەر گەڵاڵی سەرۆکی پێشوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئامادەبووان، وتی: وەک سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە پێویستمان زانی کە رێزلێنان بۆ ئەو کەسانە ئەنجامبدەین کە لەرابردوو خزمەتی زانکۆکەیان کردوە و هۆکاری پێشکەوتنی ئاستی ئێستای زانکۆکەمانن”.

هەروەها سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وتیشی: “ئەوانەی ئەمڕۆ ڕێزیان لێدەگیرێت  کە لەناویاندا بەڕێز دکتۆرە کەوسەر گەڵاڵی سەرۆکی پێشوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ژمارەیەک لە مامۆستایان وئەندامانی پێشوی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە، بەهۆی هەوڵ و ماندووبونیانە لە ڕابردوودا”.

لە درێژەی وتەکەیدا پرۆفیسۆر د. کاوە شێروانی وتیشی: دەمانەوێت ئەوە وەک هەنگاوێک بێت کە وەکو کولتورێکی ساڵانە، چونکە ئەوەی ئێستا هەیە کە زانکۆکەمان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ریزبەندی ١٤ هەمینە لە کۆی ٣٠ زانکۆ، سەرەڕای کۆمەلێک کێشە و ئاستەنگ لەرابردوو، بەڵام ئەوە دەستکەوتێکی گەورەیە وئەوەش بەتەنیا هی ئێمە نیە بەڵکو هی هەمووانە و لە رابردوو و ئەوانەشی کە ئێستا کاردەکەن لە سەرۆکایەتی زانکۆ”.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک لە کۆتایی وتەکەیەدا وتی:” ئەم رێزلێنانە تایبەتە بە سەرۆک و ئەندامانی پێشوی ئەنجومەنی زانکۆ کە پێش دەستبەکاربوونی من لە پۆستەکانیان نەماوبوون و راستە کەسانی تریش هەن بە دڵسۆزی و تواناوە هەوڵیانداوە، بەڵام لە ئیستادا تەنیا ئەوەندە لە توانای زانکۆکەماندا و لەداهاتوودا هەموو ئەوانە بەسەردەکەینەوە کە رۆژانێک ماندبوون بۆ پێشخستنی زانکۆکەمان “.