زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمینارێکی زانستی تایبەت بە زمانی ئینگلیزی بەڕێوەبرد

بە ئامادەبوونی مامۆستایان و قوتابیانی بەشی وەرگێڕانی پەیمانگای تەکنیکی کارگیڕی هەولێری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ دیسەمبەری ٢٠١٩ لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ سێ پسپۆڕی زمانی ئینگلیزی کە لەبەریتانیاوە هاتبوون ئەنجامدا.

لە سیمینارەکەدا هەریەک لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د کاوە عەبدولکەریم شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاورباری زانستی و بەڕیوەبەری سەنتەری زمان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەشی وەرگێران ئامادەیی بوون.

سەرەتا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سوپاسی هەردوو مامۆستاکەی کرد و کارەکەیانی بە پڕۆژەیەکی گەورە و وەسفکرد هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن وئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ هاوکاری و زیاتر گرنگیدان بەو بوارە لە بەشەکانی ئینگلیزی سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر”.

سیمینارەکە لەلایەن مامۆستایانی بەریتانی( خاتوو دۆن مۆندی پسپۆڕ لە بواری ئی ئێڵ تی سپەیشەڵایزەر و هەروەها خاتوو رایانک دیان وەک رێکخەر) پێشکەشکرا و لەژێر سەرپەرشتی دکتۆر گۆڤیند وەک سەرۆکی پرۆژەکە و لە سیمینارەکەدا چۆنیەتی وەرگرتن و وەرگێران و خوێندنی زمانی ئینگلیزی بە نوێترین سیستەمی جیهانی خرایە روو و باسی لێوەکرا بۆ ئامادەبوون”.

هەر لە سیمینارەکەدا خاتوو دۆن مۆندی لەرێگای داتاشۆوە بۆ قوتابیان و ئامادەبووان چۆنیەتی فێربوون و گرنگیدان بە ئینگلیزی و داگرتنی ئەپڵیەکیشنی تایبەت بە پرۆگرامەکە بۆ بەرەوپێشبردنی زمانی ئینگلیزی خرایەروو”.

دوای سیمینارەکەی خاتوو دۆن مۆندی وتی:” ئامانجمان ئەوەیە ئاسانترین رێگاکانی زمانی ئینگلیزی و وەرگرتن و فێربوونی بە گشت جۆرەکانیەوە بە قوتابیان بگەیەنین و تا ئیستا لەژمارەیەک زانکۆی هەرێمی کوردستان وعێراق سیمینارمان پێشکەشکردوە یەکێک لەوانە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە.