ئێوارەی ئەمرۆ رێکەوتی 3ـی کانونی یەکەمی 2019 زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ، ئێوارە کۆرێکی شیعری بۆ شاعیری ناوداری کورد سەرکەوت رەسول سازکرد بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و قوتابیان و هونەردۆستان.
سەرەتای کۆرەکە سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کۆرەکەی کرد و سوپاسی سەرکەوت رەسولی شاعیری کرد بۆئەنجامدانی کۆڕە شعریەکە.
پاشان لە لایەن شاعیرەوە دەستکرا بە پێشکەشکردنی بەرهەمەکانی کە پێکهاتبوون لەکۆمەڵێک هۆنراوەی کۆن و نوێی خۆشەویستی و نیشتمانی کە بۆ ماوەی زیاتر لە کاژێرێک بەردەوام بوو، و بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبووان.
شیاوی باسە ئەم کۆڕە یەکەم چالاکی ئەم وەرزەی چالاکییە رۆشنبیرییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆیە و بڕیارە هەفتانە بەردەوامی هەبێت.
دواتر لەلایەن سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە شاعیری ناوبراو.




