رۆژی پێنج شەممە ٧ تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەراسیمێکی بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێکخست بۆ رێزلێنانی لە زیاتر لە ٦٠ بەرپرسی دڵنیای جۆری و لێژنەی داتا بەیس و چالاکترین مامۆستایانی پرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩.
لە مەراسیمەکەدا کە مامۆستایان و بەرپرسانی دڵنیای بجۆری سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئامادەی بوون، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کاوە عبدالکریم شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە وتەیەکدا بۆ ئامادەبووان وتی:’ ئەمڕۆ خۆشحاڵین کە بروانامەی رێزلێنان و سوپاس و پێزانین پێشکەش بەو کەسانە دەکەن کە لەساڵی رابردوو ماندووبون لە کارەکانیان، بۆیە من دەەمەوێت چەند خاڵێکی گرنگ هەیە باسی لێوە بکەم، ئەویش پرۆسەی بە ئەلیکترۆنی کردنی کاروباری کارگێڕێیە کە زۆر گرنگە، چونکە شەفافیترین جۆری کارکردنە، ئەوەش بۆ پرۆسەی دڵنیای جۆری پرسێکی گرنگە و جێگای گرنگی پیدانیشە “.
هەروەها وتیشی:” ئەمڕۆ سوپاس و پێزانیان دەبەخشین بە کۆمەلێک مامۆستا و بەرپرسی دڵنیایی جۆری و لێژنەی داتا بەیس ، کە هەموو ئەو کەسانەی هەڵبژیردراون لەرێگای لێژنەیەکەوە بووە و کارەکان بە پرۆسەیەکی زانستی ئەنجامدراون چونکە پشت بەستراوە بە داخلکردنی داتا و زانیارییەکانی کە ئەوان لەماوەی ساڵی رابردوو داخیلیان کردوە وە ئەوانەی باشترین زانیاری و داتایان داخیلکردوە و ماندوبوون ئەو رێزلێنانەیان بۆ کراوە و شایەنی رێزلێنان بوون”.
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ، رونیشکردەوە، هەرچەندە کارەکان باش دەڕۆن بەڵام بەداخەوە بەشێک لە مامۆستایان لە کاتی داخڵکردنی داتاکانی دڵنیای جۆری داتای ساڵی رابردوویان داخیل بەسیستەمەکە کردبوو کە ئەوەش لای ئێمە جێگای نیگەرانی بوو هیوادارین مامۆستایان باشتر لەجاران کارەکەی خۆیان بکەن “.