Monthly Archives: ئه‌یلول 2019

سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بەخولێکی زمانی ئینگلیزی بؤ مندالان هێنا

لەدرێژەی چالاکیەکانی سەنتەری زمانی ئینگلیزی سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی، سەنتەرەکە رۆژی چوارشەممە ١١ ئەیلولی ٢٠١٩ کۆتایی بە خولێکی هاوینەی زمانی ئینگلیزی هێنا کە تایبەت بۆ مناڵانی مامۆستا و فەرمانبەرانی سەربەزانکۆکە کرابوویەوە.

رۆژی چوارشەممە لەکۆتا رۆژی خولەکەدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر پ.ی.د.کاوە شێروانی بەڕێوەچوو بڕوانامە بەسەر بەشداربوانی خولی هاوینەی زمانی ئینگلیزی کە بۆ منداڵانی مامۆستاو ستافی زانکۆ کرابوویەوە دابەشکران،

لەمیانی بەڕێوەچوونی مەراسیمی دابەشکردنی بروانامە بەسەر بەشداربوواندا ، پ.ی.د.کاوە شێروانی رایگەیاند، ئێمە هەوڵ و چالاکی سەنتەری زمانی بەرز دەرنخێنین و هەروەها گرنگی بە زمانی ئینگلیزی لە بواری ئەکادیمی دەدەین بۆ ئەوەی بتوانن بوار و ئاساتی زانستی خوێندن وتاک لە کوردستان بەرز بکەینەوە تاکو بتوانن لەداهاتوو ببن بە مرۆڤی سەرکەوتوو و بەئاگا لەسەرجەم رووداو گۆرانکاریەکانی ژیاندا”.

هەروەها وتیشی:”ئەمڕۆ سەنتەری زمان کۆتایی بە خولی هاوینەی زمانی ئینگلیزی بۆ منداڵان بە کۆتا هێنا ئەوە جێگای خۆشحاڵییە کە هەر لە ئیستاوە بیر لەوەدەکرێتەوە کە نەوەیەکی رۆشنبیر و زیرەک ئامادەبکرێت و سوپاسی سەنتەری زمانیش دەکەین لە پای ئەرک و ماندوبونیان و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازین هیوادارین کاری باشتر و گرنگتر بۆ بەرژەوەندی گەشتی ئەنجام بدەن.

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری خولێکی راهێنان لە وڵاتی تورکیا دەکەن

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولیر کە لە ۲۲ ئەندام پێکهاتووە بەشداری دەکەن لە خولێکی راهێنان دەربارەی شێوازی جێ بەجێ کردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی ئی سی تی ئیس کە رێکخراوە لە لایەن زانکۆی ئۆکان لە وڵاتی تورکیا.

شاندەکە سەرۆکایەتی دەکرێت لەلایەن هەریەک لە راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر مامۆستا اومێد ارشد حەوێزی و ئەمینداری ئەنجومەنی زانکۆ د. عفان عثمان وە ئەندامانی بەشداربوو بریتین لە ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ و سەرۆک بەش و مامۆستایانی زانکۆ لە پسپۆریە جۆراو جۆرەکان.

خولەکە ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت کە ئامانج لێی ئاشنابوونە بە چۆنیەتی جێ بەجێ کردنی پرۆسەکە، کە بڕیار وایە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە شێوازێکی کرداری و تۆکمە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ بە پشت بەستن بە ئەزموونی زانکۆکانی وڵاتانی دەرەوە، بیخاتە بواری جێ بە جێ کردنەوە.

فۆتۆ گەلەری .. سەرۆکی زانکۆ لە پێشوازی هاونیشتمانیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتبیاندا

ئەمڕۆ ١٠ـی ئەیلولی ٢٠١٩ لە هۆڵی کۆنگرەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ، بەمەبەستی گوێگرتن لە داواکاری و بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکانیان چاوی بە ژمارەیەک لە هاونیشتمانیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان کەوت.

لە ماوەی رابردوودا سەرۆکی زانکۆ بڕیاری دابوو کە هەموو رۆژانی سێ شەممە دوای دەوامی فەرمی لە کاژێر ۳ـی دوا نیوەڕۆ تاکو ٦ـی ئێوارە چاوی بە هاونیشتمانیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان بکەوێت، تاکو چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرێزیان رێگر نەبێت لە بەرێوەچوونی کاروبارە کارگێری و زانستیەکانی زانکۆ.

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بیرۆکەیەکی نوێ بۆ دۆزینەوەی کار دادەهێنێت

مامۆستایەکی بەشی دەرمانسازی پەیمانگای تەكنیكی پزیشكی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر كە خاوەنی بیرۆكەكەیە بەناوی “مۆب كار” ئەو كەسانە دەخاتە سەر كار كە هیچ ئیشێكیان نییەو لە رێگەیەوە بەبێ هیچ تێچوویەك دەتوانن قازانج بكەن.

دكتۆر تاریق وه‌یسی، مامۆستای زانكۆی بەشی دەرمانسازی پەیمانگای تەكینیكی پزیشكی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر لەبارەی بیرۆکەکە دەڵێت: ئەم بیرۆكەیە تایبەته‌ بە دۆزینەوەی هەلی كار بۆ ئەو كەسانەی بەدوای كاردا دەگەڕێن و ناوی پرۆژەکە مامۆستایەكی زانكۆ، لە ڕێگەی داهێنانی بیرۆیەكەیەكەوە بەناوی “مۆب كار” ئەو كەسانە دەخاتە سەر كار كە هیچ ئیشێكیان نیە
هەروەها دەشلێت”:ئەم پرۆژەیە دوو لایەنی هەیە، ئەو كەسانەی دەیانەوێت كار بكەن ئامانجمە لە رێگەی ئەم ئەپلیكەیشتنەوە فێری كاركردنیان بكەم، راهێنانێكی زۆر باشی تێدایە، كە فێری بەبازاڕكردنی ئەلكترۆنیان دەكات”


مامۆستاکەی زانکۆکە هاوکات بەڕێوبەری کۆمپانیانی (میناس)ـیشە وتی”ئێمە سەرەتا لەرێگەی كۆمپانیاكەمانەوە راهێنانیان پێدەكەین كە چۆن كارەكە ئەنجام بدەن، كاری ئەوان بە جۆرێكە نە كەلوپەلەكان دەكڕن نە دەیفرۆشنەوە، بەڵكو ئەوان تەنها بەبازاڕكردنی بۆ دەكەن، لەسەر سیستمەكە خۆیان تۆمار دەكەن و تەنها شەیری بابەتەكان دەكەن، كە بەو هۆیەوە داهاتێك دەچێتە سەر بڵانسەكەیان، لە هەر ئۆفیسێكی ئێمە دەتوانن بڕۆن قازانجەكەیان وەربگرن”.

دكتۆر تاریق وه‌یسی وتیشی،”ماوەی دوو هەفتەیە ئەپڵیكەیشنەكەمان كەوتوەتە كار، تاكو ئێستا زیاتر لە 200 كەس بەشدارییانكردوە، ئەپەكە توانای هەیە تا 2هەزار كەس بەشداری تێدا بكەن، بەپێی ئەو مادانەی دایدەنێین بۆ فرۆشتن زیاد و كەمی بڕی قازانجەكەیان دیاریی دەكرێت كە لەنێوان 10٪ بۆ 20٪ دەبێت بۆ هەر كاڵایەك بەبێ ئەوەی هیچ سەرمایەیەك بخەنەكار”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسەی كارەكە دەكات، هەتا كڕیاری زیاتر وەربگرێت، سودی زیاتر دەبینێت، ئەمە جگە لەوەی نرخی ئەو كاڵایەی دەیفرۆشێت بەشێوەی ئۆنلاین كاریگەری لەسەر بڕی قازانجەكەی هەیە.