Daily Archives: ئه‌یلول 29, 2019

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەجیا سەردانی پارێزگاری نوێی هەولێر و ئەنجومەنی پارێزگا دەکەن

بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونیان وەک پارێزگاری نوێی هەولێر رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۲۹ـی ئەیلولی ۲۰۱۹ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەیاوەری ژمارەیەک لە بەڕێوبەران و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ سەردانی د. فرسەت صۆفیان کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەڕێزیان خواست لە ئەرکی نوێیان،

شاندی زانکۆ پێکهاتبوون لە سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، هەردوو یاریدەدەرەکەی، هەردوو راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر و پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و بەڕێوبەرانی تۆماری گشتی و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە سەرۆکایەتی زانکۆ، لە لایەن پارێزگارەوە پێشوازیان لێکرا و سوپاسی شاندکەی کرد.

دکتۆر فرسەت پێشتر یەکێک بوو لە ئەندامانی دەستەی مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەر لەوەی ببێتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی لێژنەی چاکسازی و لە ئێستاشدا بووەتە پارێزگاری هەولێر.

دواتر شاندی زانکۆ سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێریان کرد، لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەن د. علی رشید و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنەوە پێشوازییان لێکرا،پاشان شاندی زانکۆ .سەردانی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگایان کرد