Daily Archives: ئه‌یلول 25, 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی بەهاوکاری کۆمپانیاکانی ویتی تەکنۆلۆجی و ئۆتۆمۆتا چوار بەڕێوەبرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٥ ئەیلولی ۲٠۱۹ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی سەبارەت بە (بەڕێوەبردنی سیستەمی خوێندن) لەلایەن کۆمپانیای ویتی تەکنۆلۆجی ، بەهاوبەشی و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای ئۆتۆمۆتا چوار گروپ لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەبرد، وۆرکشۆپەکە لە لایەن سەرۆکی کۆمپانیایی ویتی تەکنۆلۆجی پێشکەشکرا”.

لە وۆرکشۆپەکەدا عەمار فەلاح ئاماژەی بەوەکرد”: ئێمە لەم وۆرکشۆپەدا جەخت لەسە ئەوە دەکەینەوە کە سیستەمێکی پێشکەوتوو و گەشەسەندوی سۆفتوێر و خزمەتگوزاری تەکنۆلۆژیایی زانیاری بۆ خوێندن و بخەینەگەر و کاری پێبکرێت، کە بە تەکنۆلۆژیایی نوێ ناسراوە و هانی قوتابیان/خوێندکاران دەدات باشتر لەوانەکان تێبگەن و خێراتر کارەکانیان بکەن و ئاسانکاری بۆ فێربوونی زیاتر دەکات”.

وتیشی”: ئەم سیستەمە لە نزیکەى ٩ وڵاتی رۆژهەڵاتى ناوەراست بە سەرکەتوویى کاریپێکراوە و ئێستا لەناوندەکانی خوێندن سودی لێوەردەگرێت، چونکە
سیستەمى بەڕێوەبردنى خوێندنی ئەم سۆفتوێرە دابەشدەکرێت بۆ (سیستەمى بەڕێوەبردنى کارگێڕی، بەڕێوەبردنى گەشەپێدانى مرۆیی، دارایى، سیستەمى زانیاری قوتابی، سیستەمی بەڕێوەبردنى ستافی ئەکادیمی، سیستەمى بەڕێوەبردنى زانکۆ،بەڕێوەبردنى جۆری، جێبەجێکاری و زۆر سیستەمى تر…) کە ئەوەش سود بەسەرجەم سێکتەرەکانی خوێندن و ئاستی قوتابیان/خوێندکاران دەگەیەنێت لەناوەندەکانی خوێندندا.

وۆرکشۆپەکە نزیکەی ٤ کاتژمێری خایاند نزیکەى ٣٠ مامۆستا و پرۆفیسۆر و بەرپرسی بەشەکان و ستافی سەرۆکایەتی و سەربەزانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر تیایدا بەشداربوون.