Daily Archives: ئه‌یلول 11, 2019

سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بەخولێکی زمانی ئینگلیزی بؤ مندالان هێنا

لەدرێژەی چالاکیەکانی سەنتەری زمانی ئینگلیزی سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی، سەنتەرەکە رۆژی چوارشەممە ١١ ئەیلولی ٢٠١٩ کۆتایی بە خولێکی هاوینەی زمانی ئینگلیزی هێنا کە تایبەت بۆ مناڵانی مامۆستا و فەرمانبەرانی سەربەزانکۆکە کرابوویەوە.

رۆژی چوارشەممە لەکۆتا رۆژی خولەکەدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر پ.ی.د.کاوە شێروانی بەڕێوەچوو بڕوانامە بەسەر بەشداربوانی خولی هاوینەی زمانی ئینگلیزی کە بۆ منداڵانی مامۆستاو ستافی زانکۆ کرابوویەوە دابەشکران،

لەمیانی بەڕێوەچوونی مەراسیمی دابەشکردنی بروانامە بەسەر بەشداربوواندا ، پ.ی.د.کاوە شێروانی رایگەیاند، ئێمە هەوڵ و چالاکی سەنتەری زمانی بەرز دەرنخێنین و هەروەها گرنگی بە زمانی ئینگلیزی لە بواری ئەکادیمی دەدەین بۆ ئەوەی بتوانن بوار و ئاساتی زانستی خوێندن وتاک لە کوردستان بەرز بکەینەوە تاکو بتوانن لەداهاتوو ببن بە مرۆڤی سەرکەوتوو و بەئاگا لەسەرجەم رووداو گۆرانکاریەکانی ژیاندا”.

هەروەها وتیشی:”ئەمڕۆ سەنتەری زمان کۆتایی بە خولی هاوینەی زمانی ئینگلیزی بۆ منداڵان بە کۆتا هێنا ئەوە جێگای خۆشحاڵییە کە هەر لە ئیستاوە بیر لەوەدەکرێتەوە کە نەوەیەکی رۆشنبیر و زیرەک ئامادەبکرێت و سوپاسی سەنتەری زمانیش دەکەین لە پای ئەرک و ماندوبونیان و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازین هیوادارین کاری باشتر و گرنگتر بۆ بەرژەوەندی گەشتی ئەنجام بدەن.

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری خولێکی راهێنان لە وڵاتی تورکیا دەکەن

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولیر کە لە ۲۲ ئەندام پێکهاتووە بەشداری دەکەن لە خولێکی راهێنان دەربارەی شێوازی جێ بەجێ کردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی ئی سی تی ئیس کە رێکخراوە لە لایەن زانکۆی ئۆکان لە وڵاتی تورکیا.

شاندەکە سەرۆکایەتی دەکرێت لەلایەن هەریەک لە راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر مامۆستا اومێد ارشد حەوێزی و ئەمینداری ئەنجومەنی زانکۆ د. عفان عثمان وە ئەندامانی بەشداربوو بریتین لە ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ و سەرۆک بەش و مامۆستایانی زانکۆ لە پسپۆریە جۆراو جۆرەکان.

خولەکە ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت کە ئامانج لێی ئاشنابوونە بە چۆنیەتی جێ بەجێ کردنی پرۆسەکە، کە بڕیار وایە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە شێوازێکی کرداری و تۆکمە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ بە پشت بەستن بە ئەزموونی زانکۆکانی وڵاتانی دەرەوە، بیخاتە بواری جێ بە جێ کردنەوە.