شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری خولێکی راهێنان لە وڵاتی تورکیا دەکەن

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولیر کە لە ۲۲ ئەندام پێکهاتووە بەشداری دەکەن لە خولێکی راهێنان دەربارەی شێوازی جێ بەجێ کردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی ئی سی تی ئیس کە رێکخراوە لە لایەن زانکۆی ئۆکان لە وڵاتی تورکیا.

شاندەکە سەرۆکایەتی دەکرێت لەلایەن هەریەک لە راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر مامۆستا اومێد ارشد حەوێزی و ئەمینداری ئەنجومەنی زانکۆ د. عفان عثمان وە ئەندامانی بەشداربوو بریتین لە ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ و سەرۆک بەش و مامۆستایانی زانکۆ لە پسپۆریە جۆراو جۆرەکان.

خولەکە ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت کە ئامانج لێی ئاشنابوونە بە چۆنیەتی جێ بەجێ کردنی پرۆسەکە، کە بڕیار وایە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە شێوازێکی کرداری و تۆکمە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ بە پشت بەستن بە ئەزموونی زانکۆکانی وڵاتانی دەرەوە، بیخاتە بواری جێ بە جێ کردنەوە.