Daily Archives: ئه‌یلول 12, 2019

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە تاقانەیەکی ئەنفال دەکات

رۆژی پێنج شەممە 12ی سێپتەمبەری 2019 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە شێروانی و بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازیان لە تاقانەی ئەنفال حەسەن عەلی کرد.

وەک ڕێزێک بۆ ئەو قوربانیانەی کە خانەوادەی کاک حەسەن لە پێناوی ئازادی و سەربەستی کوردستان بەخشیویانە سەرۆکی زانکۆ پلاکێتی ڕێزلێنانی بەخشیە بەڕێزیان.

حسن علی یەکێکە لە تاقانەکانی ئەنفال لە سنووری گەرمیان کە دوو مانگ لەمەوبەر لە کاتی هێنانەوەی روفاتی کەسوکارەکەی لە باشوری عیراق لە لایەن ئەفسەریکی عێراقەوە لەبەر چاوی میدیاکاران هەوڵی دا هێڕش بکاتە سەری چونکە ڕازی نەبوو ئاڵای کوردستان لە ملی بهێنێتە خوارەوە.

شاندێکى زانکۆى پۆڵیتەکنیکى هەولێر سەردانی زانکۆی یو تی ئێچ ئێـمی مالیزی دەکەن

لەدرێژەی هەوڵەکانیدا بۆ پتەوکردن و بە سیستماتیککردنى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانى لەگەڵ زانکۆکانى جیهاندا، شاندێکى ( زانکۆى پۆڵیتەکنیکى هەولێر) لەماوەى نێوان 29 / 8 تا 6 / 9 / 2019 سەردانى وڵاتى مالیزیاى کرد و لەلایەن سەرۆک و بەشێک لە ستافی ئەکادیمى و کارگێڕیى زانکۆى

(UTHM)

مالیزیاى بەگەرمى پێشوازییان لێکرا.

لە چەند کۆبوونەوەیەکى هاوبەش و لە ئەنجامى گفتوگۆیەگى چڕو پڕى نێوان هەردوو لادا، وردەکارییەکانى میکانیزم و هەلومەرج و کات و شوێنى بەڕێوەچوونى دووەمین کۆنفرانسى زانستیى نێودەوڵەتيى هاوبەش، لە سەرەتاى ساڵى 2020 دا لە هەولێر، خرانە بەرباس و ڕێکەوتنیان لەبارەوە کرا.

پاشان لە ڕێوڕەسمێکى شایستەدا ئاهەنگێکى قەشەنگ بۆ واژۆکردنى

(MOU)

(یاداشتى لەیەکترگەیشتن) ى نێوان هەردوو زانکۆ سازکراو لەلایەن یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى پۆڵیتەکنیکى هەولێر پ. ى . دکتۆر جودت جعفر خطاب و سەرۆکى زانکۆی ناوبراو واژۆکرا.

شایانى باسە هەریەک لە بەڕێزان (د. بەهات حەسیب قەرەداخى) و (د. عبداللە عمر یاسین) ئەندامى شاندى زانکۆ بوون و لە سەردان و کۆبوونەوەو مەراسیمەکەدا، یاوەرى بەڕێز یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆمان بوون .