Monthly Archives: حوزه‌یران 2019

به‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش، دوو مامۆستای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به‌شداری كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن

به‌ڕێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. كاوه‌ عبدالكریم شێروانی- سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر و به‌رێز م. طالب محمدشریف شێروانی- مامۆستا له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سۆران به‌شداری كۆنفرانسێكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانه‌وانی زانكۆی بێرگامۆیان كرد له‌ وڵاتی ئیتاڵیا

ناونیشانی كۆنفرانس:

Metadiscourse in Digital communication: what has changed?

ناونیشانی توێژینه‌وه‌كه‌یان مامۆستایانی ناوبراو:

Internationalisation discourse: A multimodal analysis of university websites in Iraq- Kurdistan Region

كۆنفرانسه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وامبوو، ٧٥ توێژه‌ر له‌ ٣٠ وڵاتی جیا به‌شداریی كۆنفرانسه‌كه‌یان كرد، بڕیار وایه‌ توێژینه‌وه‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه‌ له‌ جۆرنالێكی زانكۆی كامبریجی به‌ریتانیا بڵاوبكرێنه‌وه‌.

پوخته‌ی توێژینه‌وه‌:

Abstract:

In recent years, the interaction between language and image and media discourse at university level has become a pivotal point in conveying meaning through media and multimodal approaches. The term internationalization has emerged in the last recent two decades. It has become an area of interest among researchers as it has become a need for Kurdistan’s universities contexts in Iraq. The university websites have to focus on the importance of internationalization since university websites are designed to communicate with different people from different cultural and different countries as their discourse was internationally oriented.

Websites are regarded as a media tool or medium of communication. Media discourse is defined an interaction that happens through a broadcast platform, whether spoken or written, in which the discourse is oriented to a non-present reader, listener or viewer. The multimodals are designed for making-meaning. Meanings are generally made through different kind of modes such as drawings, gesture, image, speech and writing. All of them together play a significant role in making-meanings in communicative processes.

The focus of this paper is to see that what kind of relationship exist between language and image of university’s websites in Kurdistan of Iraq. To know how media discourse is handled, which can affect communication to be more understandable and how the topic of internationalization is taking place. The study uses the principles of multimodal discourse analysis to analyse different modes of written and audiovisual signs. The data are taken from the websites of three universities of the three different major cities in Iraqi Kurdistan Region. The study reveals that modes used in these websites are not harmonized. Some university websites, modes are rarely or poorly linked together to give a perfect meaning. Undeniably, media and multimode play a great role in conveying the intended meaning and meaning-making in communication processes of the university webpages.

ئه‌بستراكته‌كانی كۆنفرانس

شاندی ژمارەیەک زانکۆی وڵاتی تورکیا سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان کرد

ڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ۲۷/٦/۲۰۱۹ شاندی ژمارەیەک زانکۆی وڵاتی تورکیا سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان کرد.

بە ئامادەبوونی راگری پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە د. عبدالهادی عمر قۆجە، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. جودت جعفر خطاب پێشوازی کرد لە شاندی زانکۆکانی
Bolu Abant Izzet Baysal University
Harran
Karabük University

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندی ناوبراو باس لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان ئەو زانکۆیانە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرا.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر .. دیبەیتێک لە بارەی پشکنینی چاو و کێشەکانی پشکنەرانی چاو بەرێوەچوو

رۆژی سێ شەممە رێكه‌وتى 25/6/2019 بە ئاماده‌بوونی بەرێزان د.صباح زێبارى – ئه‌ندامى په‌له‌مانى كوردستان، سفین جاسم محمد نوینه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر، جبار ره‌حیم نه‌قیبى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌ولێر، شاخه‌وان سلیم سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و چه‌ندین مامۆستا و ده‌رچوویەک، به‌شى پشكنینى چاو لە په‌یمانگه‌ى ته‌كنیكى پزیشكى هه‌ولێر دیبه‌یتێكی له‌ ژێر ناوونیشانى : (ئاینده‌ى پشكنینى چاو و كێشه‌كانى پشكێنه‌رانى چاو له‌ هه‌رێمى كوردستان) له‌ هۆڵى كونفراسه‌كانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئه‌نجامدا.

سەرەتا وتاری سەرۆکی زانکۆ لە لایەن یاریدەدەری سه‌رۆكى زانكۆ پ.ی. د.جودت جعفر خطاب پێشکەش کرا و تیایدا دەستخۆشی لە رێکخەران و و پانێلیستەکانی کردهەروەها سوپاسی میوانان و ئامادەبووانی کرد، دواتر راگری پەیمانگەی پزیشکی هەولێر پ.ی.م. ئومێد ارشد حه‌وێزى لە وتەیەکدا باسى لە گرنگى دیبه‌یتى كرد، پێش ده‌ست پێكردنى پانێله‌كان لایه‌ن رێكخه‌رى دیبه‌یت د.مراد امیر احمد وتارێکی له‌ سه‌ر به‌شى پشكنینى چاو پێشكەش كرد.

په‌نێلى یه‌كه‌م:
به‌ بەشداری به‌رێزان: د.صباح زێبارى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كودستان، سفین جاسم محمد : نوێنه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ، جبار ره‌حیم نه‌قیبى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌ولێر ، د.مراد امیر احمد ، سه‌روكى به‌شى پشكنینى چاو له‌ زانكوى پولى ته‌كنیكى هه‌ولێر ده‌ستى پێكرد و به‌ تێر و ته‌سه‌لی باسى رێنمایه‌كان و یاساكانى ته‌ندروستى و پشكنینى چاو كرا و مێوانه‌ به‌رێزه‌كان ئاماده‌یى خۆیان بۆ پشتگیرى له‌ هه‌موو راسپارده‌كانى دیبه‌یت ده‌ربڕى و سوپاسى زانكۆى پولیته‌كنیكى هه‌ولێریان كرد.

په‌نێلى دووه‌م:
به‌ بەشداری به‌رێزان : شاخه‌وان سلیم ، سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ، كاك جرجیس یوسف نه‌باتى , كاك عبدالله‌ محمد خدر و كاك عرفان عزالدین موسته‌فا چه‌ندین بابه‌تى پیشه‌یى و سه‌ندیكایى وتوێژی لەبارەوە كرا و دەرگای پرسیار و گفتوگۆ کرایەوە بۆ ئامادەبووان و ئەوانیش بە را و سەرنجەکانیان دیبەیتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد، له‌ كۆتایىدا ، بروانامەی رێزلێنان به‌ سه‌ر بەشداربووان و رێکخەری دیبه‌یت دابه‌ش كرا.

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری وۆرکشۆپێک دەکات لە وڵاتی چیک

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ۲٤ی حوزەیرانی ۲۰۱۹ شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەسەرۆکایەتی د. نەجیب تۆما بتۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی بەشداریان لە وۆرکشۆپێک لەژێر ناوی (پەرەپێدانی ستراتیژیەتی زانکۆکانی کوردستان ) لە وڵاتی چیک کرد کە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.

لە درێژەی چالاکیەکانی پرۆژەی(تیگریس) بۆ بە جیهانی کردنی ستراتیژیەتی زانکۆکانی کوردستان و پەرەپێدانی تواناکان لە خوێندنی باڵا، کە یەکێکە لە پرۆژەکانی (ئیراسموس) و یەکێتی ئەوروپا تەمویلی دەکات لەزانکۆی مەساریک- شاری بڕنۆ لە وڵاتی چیک کە ماوەی ۳ ڕۆژ دەخایەنێت لە ۲٤تا ۲٦ـی حوزەیرانی ۲۰۱۹ و شاندێکی باڵای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریش بەشدارە”.

شاندەکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ وۆرکشۆپەکە پێکهاتووە لە د. نجیب تۆما بتۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی، دکتۆر رەنج سیروان بەڕێوبەری ئۆفیسی نێودەوڵەتی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیک.

ئامانجی وۆرکشۆپەکە بریتیە لە :

٭پەرەپێدانی ستراتیژیەتی زانکۆکانی کوردستان کە بەشداربوون لەم پرۆژەکە ژمارەیان ۹ زانکۆیە لەگەڵ وەارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

٭ پەرەپێدانی سیستەمی کارگێڕی بەنێودەوڵەتی کردنی خوێندنی دکتۆرا لە کوردستان.

٭ هەروەها پرۆسەی بەڕێوەچوونی پرۆژەکە لە ڕووی دارایی و کارگێڕیەوە بەووردی باس کرا لە وۆرکشۆپەکە.