Monthly Archives: حوزه‌یران 2019

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی دەربارەی جێ بەجێ کردنی پرۆسەی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی ئی سی تی ئێس ئەنجامدا

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەنگاوەکانی ریفۆرم و جێبەجێ کردنی پرۆسەی بۆلۆنا و سیستەمی ئی سی تی ئێس لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆ وە دەست پێکرد.

دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر بۆ داڕشتنی چوارچێوەی هەنگاوەکان، ئەمرۆ ۲٤ـی حوزەیرانی ۲۰۱۹ شاندێک بە راسپاردەی سەرۆکایەتی زانکۆ و پاڵپشتی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی وۆرکشۆپێکی لە پەیمانگەی تەکنیکی شەقلاوە ئەنجامدا لەلایەن راگری پەیمانگەی تەکنەلۆجی د. بۆتان مەجید ئاسنگەر هەولێر و بەهاوکاری بەڕێوەبەری کاروباری زانستی لەسەرۆکایەتی زانکۆ د. هۆشیار امین، یاریدەدەری راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر پ.ی. م. دلاوەر جلال غریب و بەڕێوبەری پرۆگرامەکانی خویندن مامۆستا کۆڤان عمر، بۆ ئاشناکردنی مامۆستایان بە سیستەمی خویندنی نوێ کە بریارە بۆ ساڵی خویندنی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ جێ بەجێ بکریت لە زانکۆ.

بڕیار وایە رۆژانی داهاتوو ئەم وۆرکشۆپانە بەردەوام دەبن لە گشت کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆ کە تیمیکی دیکەی زانکۆ کە پێک هاتوون لە بەرێزان د. توانا احمد، د.عفان عثمان د.بهمن م.سعد هادي چاوشلی بەشێکی ئەم ئەرکەیان گرتۆتە ئەستۆ.

سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەکاتەوە

دواى تەواوکردنى چەندین کۆرسی زمانی ئینگلیزی وە بەشداريكردنى ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستا و فەرمانبەرانى گشت زانكۆ و دام و دەزگاكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان، سەنتەرى زمانى زانكۆى پۆليتەكنيكى هەولێر هەڵدەستێت بە كردنەوەى خولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکەمان, بۆیە ئاگادارى گشت ئارەزوومەندان دەكەينەوە کەوا ناونوسين بەشێوەی ئۆنلاین لە (16/6/2019) دەستپێدەکات تا (30/6/2019) بەردەوامدەبێت، لــێـــرە کلیک بکە بۆ خۆ تۆمار کردن:

تێبينى:
– خولەكە ماوەى (٢) مانگ دەخايێنێت.
– هەفتەی (٢) ڕۆژ بەڕێوەدەچێت, هەر ڕۆژەی (٤) کاتژمێر دەبێت.
– نرخی بەشداریکردن بڕی (30,000) سى هەزار دینارە بۆ هەر مانگێک.
بۆ زانيارى زياتر سەردانى سەنتەرى زمان بكەن لەناو پەیمانگەى تەكنەلۆجى هەولێر (پشت بينايەى رِاگرايەتى پەیمانگە)، يان پەیوەندى بكەن بە ژمارە موبایلی (٠٧٥٠٧٤١٣٠٤٠).

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تیشک پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری بەڕێوەدەبەن

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣حوزەیرانی ٢٠١٩ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاریان دەستپیکرد لەژێر ناونیشانی( نوێترین پێشکەوتنەکانی بواری ئەندازیاری شارستانی و کۆمپیوتەر) و بڕیارە تا ٢٥ ئەم مانگە بەردەوام بێت و کە تێیدا دەیان توێژینەوەی ناوخۆی و بیانی لەلایەن توێژەرانی کوردستانی و عێراقی و ووڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا ئەنجامدەدرێن.

لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا دکتۆر نجیب تۆما بتۆ لە وتەیەکدا رایگەیاند، کۆنفرانسی ئەمساڵ جیاوازیەکی زۆری هەیە لەگەڵ کۆنفرانسی ساڵانی رابردوو، چونکە دەزگای (ئای ئی ئی ئی)ـی عێراقی سەرپەرشتی زانستی کۆنفرانسەکە دەکات، وە بەشێک لە توێژینەوە لە گۆڤارە زانستیەکان بڵاودەکرێتەوە “.

وتێشی: زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، گرنگی زۆری داوە بە بواری توێژینەوە،. لایەنی تەکنیکی و توانای کادری تەکنیکی بەتایبەت لەبواری زانستی، توێژینەوەی زانستیش بەرهەمێکی گرنگە بۆ ئاستی قوتابیان و خوێندکاران ، چونکە لەریزبەندی زانکۆکاندا توێژینەوەی زانستی بابەتێکی گرنگە، ئێمەش وەک زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێنمایی تایبەتمان بۆ توێژینەوە و توێژەرانمان هەیە، هانیان دەدەین کە مامۆستایان ئاستی توێژینەوەکانیان بەرزبکەنەوە”.

لەکۆتایی وتارەکەیدا، دکتۆر نجیب وتی: زۆر سوپاسی ئەو توێژەرانە دەکەم کە لەدەرەوەی هەرێم و وڵاتانی دەرەوە هاتوون بۆ هەرێمی کوردستان سوپاسی ئامادەبوون و ماندبوونیان دەکەین “.

کۆنفرانسەکە لەژێر ناونیشانی ( نوێترین پێشکەوتنەکانی بواری ئەندازیاری شارستانی و کۆمپیوتەر) بەسەرپەرشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی بەڕیوەدەچێت و دەزگای
IEEE (EXPLORE DIGITAL LIBRARY)
ـی عێراقی سەپەرشتی دەکات .

هەروەها کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ و رۆژانە ٨ کاتژمێر کۆنفرانسەکە بەردەوام دەبێت ، کۆنفرانسەکە تایبەتە بە ئەندازیاری شارستانی و کۆمپیوتەر و نزیکەی ٨٠ توێژەر توێژینەوەکانیان قبوڵکرا لەکۆی ١٤ داواکاری توێژەران، کە لە ٥ وۆرکشۆپ پیکدێت و سێ دانەیان تایبەتە بە کۆمپیوتەر و ئەوانی دیکەش لەبواری شارستانی “.

وتیشی” لە کۆنفرانسەکەدا سێ سپیکەرمان هەیە ئەوانیش توێژەرێکی پۆڵەندییە و یەکێکی ئیتاڵی لەگەڵ توێژەرێکی عێراقی، قسە دەکەن و توێژینەوەکان وپێشکەشکردنیان بە زمانی ئینگلیزیە و ئەوەش خودی زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری شارستانی وادەخوازێت”.
هەروەها باسی لەوەشکرد، لەکۆنفرانسەکەدا، بانگهێشتی هەریەک لە وەزارەتەکانی (شارەوانی ، ئاوەدەنکردنەوە ، کارەبا ، دەستەی وەبەرهێنان، پلاندانان) کراوە بۆ سود بینین لە توێژینەوەکان گۆرانکاری و پێشکەوتنەکانی ئەندازیاری لە جیهاندا کە ئەو وەزارەتانە تایبەتمەندن پێیەوە”.
کۆنفرانسەکە لە رۆژی یەکەمدا سێ سێشنی جیاوازی تیایدا بەڕیوەچوو و جگە لە پێشکەشکردنی دوو توێژینەوەی دوو توێژەر لە بوارەکانی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و شارستانی و بریارە تا رۆژی ٢٥ حوزەیرانی ٢٠١٩ کۆنفرانسەکە بەردەوام بێت.

فۆتۆ:گۆران کنعان

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە سمپۆزیۆمی دووەمی پرۆژەی تایگرس دەکەن

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان کرد لە سمپۆزیۆمی دووەمی پرۆژەی تایگرس کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە سپۆنسەر دەکرێت لە زانکۆی  پۆلیتەکنیکی دهۆک بەرێوەدەچێت.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک لەژێر ناونیشانی ستراتیژی نێودەوڵەتی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو بەبەشداری و ئەندامێتی ژمارەیەک زانکۆ لە نێویشیاندا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، شاندی زانکۆ پێکهاتبوون لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما بتو، بەرێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ د.رەنج سیروان عبدالله بەشدارییان سمپۆزیۆمەکە کرد.