Daily Archives: شوبات 24, 2019

ئەڵمانیا .. سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی پ.د. کمال مەزهەری کرد

رۆژی یەکشەممە  رێکەوتی 24/2/2019 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە شێروانی بە یاوەری یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. جودت جعفر خطاب، سەردانی مێژوونووس و لێکۆڵەر و رووناکبیری گەورەی گەلی کورد پ.د. کەمال مەزهەریان کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە تەندروستی بەرێزیان.

لە ماوەی رابردوو د. کمال مەزهەر باری تەندروستی تێکچووبوو، لە میدیاکانەوە هەواڵی کۆچی دوایی ناوبراو بڵاوبووەوە، خۆشبەختانە دووربوو لە راستیەوە، وە لە ئێستادا بەمەبەستی چارەسەر لە شاری بۆنە لە وڵاتی ئەڵمانیا.

پ.د. کەمال مەزھەر ئەحمەد لە (١٤ ی شوباتی ١٩٣٧) لە کەرکوک لەدایکبووە، نووسەر و مێژوونووس و لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆبووە لە زانکۆکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی چەندین تێزی دکتۆرا و ماستەری کردووە ،و خزمەتێکی زۆری مێژووی کوردی کردووە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە ئەنستیتۆتی ڕۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرتووە، لە زانکۆی بەغدا لە ئەنستیتۆتی گەلانی ڕۆژھەڵاتی ناوین و ئەنستیتۆتی باڵای لێکۆلینەکانی نەتەوەیی و سۆسیالیستیی زانکۆی موستەنسەریە و ھەروەھا ئەنستیتۆتی لێکۆلینەکانی عەرەبی وانەی وتووەتەوە، ئەندامی یەکێتیی نووسەرەکانی کورد و ئەنستیتۆتی کورد بووە لە پاریس و خاوەنی چەندین بەرهەمە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و زمانی رووسی و هەروەها کاری وەرگێرانی بۆ چەند بەرهەمێکی دیکە کردووە.

بەرهەمەکانی د. کەمال مەزهەر

بە زمانی عەرەبی

کوردستان لە ساڵانی شەڕی جیھانیی یەکەم

ڕاپەرینی ١٩٢٠ لە ڕۆژھەڵاتناسیی سۆڤیەت

چاوپێکەوتنێک بە چەند کێشەیەکی نێونەتەوەیی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین

ڕۆلی گەلی کورد لە ڕاپەرینی ١٩٢٠ی عێراق

سەرھەڵدان

چینی کرێکاری عێراق پەیدابوونەوە و یەکەمین بزووتنەوەکانی

مەکیاڤێلی و مەکیاڤێلیسم

حەقیقەتەکانی مێژووی کوردەکان

چەند وتارە سەبارەت بە پەیوەندیەکانی نێونەتەوەییی دەوڵەتە مەزنەکان

چەند وانە لە سەر مێژووی ئێرانی نوێ و ھاوچەرخ

بە زمانی کوردی

کوردستان لە ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیهاندا

کورد و کوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەکانى حکومەتى بەریتانیادا

ئافرەت لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی

تێگەیشتنی ڕاستی؛ شوێنی لە رۆژنامەنوسی کوردیدا

مێژوو

ڕونەسانس

پەڕەکانێک لە مێژووی گەلی کورد

چینی کرێکارانی عێراق پەیدابوونەوە و یەکەمین بزووتنەوەکانی

بە زمانی رووسی

خەباتی ڕزگارکەری کوردان دژ بە ئیستیعماری بریتانیا لە ساڵانی ١٩٣٢-١٩١٨ی زایینی

کورتەیەک لە مێژووی کوردەکان لە ساڵانی ١٩٥٨-١٩١٨ی زایینی

بەشدرایکردن لە نووسینی کتێبەکانی: پەیدابوونەوەی چینی کرێکار لە وڵاتە ئاسیاییەکان و ئەفریقاییەکان

وەرگێڕانەکان

سەبارەت بە فێئۆدالیزم لە نێو کوردەکان ئا. شامیلۆف

وەرگێڕانی ٥ کتێبی وانەیی زانکۆ

کوردەکانی ئیمپراتۆریی عوسمانی