Daily Archives: شوبات 12, 2019

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر پێنجەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی گەشتیاری ئه‌نجامدا

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٢٠١٩/٢/١٢ لە ژێر دروشمی (ئافرەت کۆڵەگەی سەرەکی گەشتیاری یە) بەشی کارگێری دەزگاکانی گەشتیاری لە پەیمانگای تەکنیکی کارگێری ھەولێر- زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر پێنجەمین ڤیستیڤاڵی سالانەی خۆی ئەنجامدا.

بە ئامادەبوونی بەرێزان سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د.کاوە شێروانی، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان مامۆستا احمد کانی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. جودت جعفر خطاب، راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر د. برزۆ همزە سلێمان و ژمارەیەک لە راگرانی کۆلێژ و پەیمانگەکان و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە ڤیستیڤاڵەکە دەستی پێکرد و لەسەرەتا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لە گرنگی ئەم جۆرە ڤیستیڤاڵانە کرد و پشتگیری تەواوی خۆیشی بۆ ئەنجامدان و ڕێکخستنی هەر چالاکیەک لەلایەن کۆلێژ و پەیمانگەکانەوە دووپاتکردەوە.

سەرۆکی بەشی کارگێری دەزگاکانی گەشتیاری د. هەتاو کە سەرپەرشتیار و ئامادەکاری ڤیستیڤاڵەکەیە وتی:
زۆر سوپاسی سەرۆکی زانکۆ د.کاوە شێروانی و راگری پەیمانگەکەمان د.برزۆ دزەی دەکەم پۆ پالپشتی کردنمان وە سوپاسی ھەموو ئەو کۆمپانیا و ئەو گروپانەی کاری دەستی دەکەم بۆ بەشداری کردنیان وە سوپاسی دەستەی ئامادەکاران مامۆستا و قوتابییان دەکەم ، رونیشی کردەوە لەو ڤیستیڤاڵەدا رۆلی ئافرەت بە شێوەیەکی بەرچاو رەنگی داوەتەوە لە کارە دەستی یەکان و کارەکانی تر .