Daily Archives: شوبات 5, 2019

شاندی زانکۆی گۆتینگی ئەڵمانی سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە دەکەن

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 3/2/2019  سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە شێروانی هاورێ لەگەڵ شاندێکی زانکۆی گۆتینگی ئەڵمانی کە پێکهاتبوون لە بەرێوبەری ئینتەرناشناڵ ئۆفیس و بەرێوبەری پرۆژەیTigrisبەرێزانDr. owe Muss & Jakob Hedderichسەردانی پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوەیان کرد، لە لایەن راگری پەیمانگەوە پێشوازیان لێکرا .

پەیمانگای تەکنیکی کارگێری ھەولێر کۆتایی هێنا بە خولی راھێنان و چاکسازی دەهێنێت

بەشی کارگێری دەزگاکانی گەشتیاری لە پەیمانگای تەکنیکی کارگێری ھەولێر کۆتایی هێنا بە خولی راھێنان و چاکسازی لە بواری خوێندنی تەکنیکی پیشەیی ، کە بەسەرپەرشتی کۆمەلێک مامۆستایانی بەش لە تاقیگە و چێشتخانەی بەش ئەنجامدرا کە تایبەت بوو بە شیرنەمەنییەکان .

ماوەی خولەکە ١١ رۆژی خایاند لە ٢٠١٩/١/١٣ تا ٢٠١٩/١/٢٤ بوو.

لە لایەن رێکخراوی نێودەولەتی یونسکۆ و برتش کاونسل کە سەرپەرشتی دەکرێن لە لایەن یەکێتی ئەوروپا ئەم خولە رێک خرا بوو

دوای کۆتای ھاتنی خولەکە فێرخوازان خۆشحالی خۆیان دەربری بۆ کردنەوەی ئەم خولە .

سەرۆکی رێکخراوی ئیکۆ پلاکێتی رێزلێنان دەبەخشێتە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 5/2/2019 بە ئامادەبوونی بەرێزان پ.ی.د. جودت جعفر خطاب ی. سەرۆکی زانکۆ، سەرۆکی رێکخراوی ئیکۆ (د. کارزان محمد) پلاکێتی ریزلێنانی پێشکەشی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی کرد، بەهۆی هاوکاری و بەشداری بەرێزیان لە کۆڕبەندی پەرەپێدانی گەنجان.

سەرۆکی زانکۆ سەردانی په‌یمانگه‌ی تەکنیکی کۆیە دەکات

لە درێژەی سەردانی کردنی سه‌رۆكی زانكۆ پ.ی.د. كاوه‌ شێروانی بۆ كۆلێژو په‌یمانگه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، رۆژی دوو شەممە رێکەوتی 4/2/2019 به‌ یاوه‌ری د. سەلار عثمان بەرپرسی هۆبەی بەخشین و یارمەتی  لە سەرۆکایەتی زانکۆ، كه‌مپی په‌یمانگه‌ی تەکنیکی کۆیەی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌لایه‌ن بەڕێز د. محمد خضر – راگری په‌یمانگه‌ و هەردوو یاریده‌ده‌ری راگرو سه‌رۆك به‌شه‌كان پێشوازییان لێكرا.

سەرەتا سەرۆکی زانکۆ کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ بەرێزان سەرۆک بەش وبریاردەری بەشە زانستیەکان و لێپرسراوی بەشەکانی کارگێری و دارایی و تۆمارو زانستی بەرێزان ھەردوو یاریدەدەرانی راگر، لەکۆبونەوەکەدا بە ووردی بە بایەخەوە باسی لە بواری زاستی و وردەکاری بواری ریزبەندی زانکۆکان و گرفتە زانستیەکان ودارایەکان کرد، پاشان وەڵامی پرسیارەکانی مامۆستایانی دایەوە.

دواتر سەرۆکی زانکۆ بەشداری لە سیمناریێک کرد کە بەبۆنەی رۆژی جیهانی شێرپەنجەی سینگ کە لە لایەن خاتوو رێژنە یرایدەدەری راگر لە دەوامی ئێوارانەوە پێشکەش کرا.

 شیاوی باسە بەسه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كه‌مپى كۆلێژو په‌یمانگه‌كانی زانكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت تا له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كێشه‌ و داواكاری ستاف و قوتابیان بێت.
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانکۆ