Daily Archives: شوبات 14, 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە خولێکى تۆپی پێی بچووک کراوە “فوتساڵ” دەهێنێت

له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر كۆتایی هات به‌خولێكی تۆپی پێی بچووك كراوه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو رێك خرابوو بۆ قوتابیانی كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندرووستی هه‌ولێر

رێکەوتی 13/2/2019 به‌ ئاماده‌بوونى ڕاگری كۆلێژی ناوبراو، یاریده‌ده‌ری ڕاگر، سه‌رۆك به‌شه‌كان كۆتایی هات به‌خولێكی تۆپی پێ یاریه‌كان له‌ یاریگای په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كارگێری به‌رێوه‌دەچوو

یاری کۆتایی له‌ نێوان قۆناغی یه‌كی چاره‌سه‌ری سروشتی و قۆناغی ئێواران به‌ڕێوه‌چوو هه‌ردوولا به‌ گۆلێك به‌رامبه‌ر بوون بە لێدانییه‌كلاكه‌ره‌وه‌ قۆناغی یه‌كی چاره‌سه‌ر توانی یاریه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێ بھێنێ و ببێته‌ یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی كۆلێژی ناوبراو

ساڵانه‌ بەرێوبەرایەتی  چالاكیه‌كانی زانکۆ چه‌ندین خول و چالاكی جۆراوجۆر ڕێك ده‌خه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ئاشنابوونی قوتابیان و چێژ وه‌رگرتن له‌ چالاكی و یاریه‌ هه‌مه‌جۆره‌كان به‌شداری پێ كردنیان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی تر له‌ زۆربه‌ی بواره‌كان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە خولێکى تۆپی پێ دەهێنێت

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لە ماوەى ڕابردوودا خولێکى تۆپی پێى یازدە یاریزانى بۆ سەرجەم قوتابیانى پەیمانگەی تەکنیکی خەبات کرایەوە کە لە لایەن هۆبەى وەزرشى پەیمانگەی ناوبراوەوە سەرپەرشتی دەکرا رۆژى چوار شەممە ١٣/٢/٢٠١٩ خولەکە کۆتای هات.
ئەم خولە پێکهاتبوو لە ٧ تیپ لە قوتابیانى سەرجەم بەشەکانى پەیمانگا، خولەکە بە شێوازى دۆڕانى جووت بوو، لە یارى کۆتایدا قوتابیانى بەشى کارگێری یاسایی قوناغی دووەم گروپی (أ) لەگەل قوتابیانى بەشى کارگێری قۆناغی دوو گروپی (ب) گەیشتنە یارى کۆتایی و بە لێدانى یەکلاکەرەوە قوتابیانى بەشى کارگێرى یاسایی قۆناغی دووەم گروپی (أ) توانیان بە ئەنجامی (٤-٢) گول ببنە پالەوانى یارییەکە.
لە کۆتاییدا لەلایەن راگر و ئەندامانی ئەنجومەنى پەیمانگە و بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەرانەوە خەڵات بەسەر یەکەم و دووەمى خولەکە و ناوبژوانان دابەشکرا.