Daily Archives: شوبات 11, 2019

دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا .. کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی کردنەوەی بەشی پەلی دەستکرد لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامدرا

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكه‌وتی (١١/٢/٢٠١٩) بەسەرپەرشتى د. محمد حسین احمد سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە ئامادەبونى هەر یەک لە بەڕیزان د. کاوە شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و تریسا باویل بەڕێوەبەری بەرنامەی بوژانەوەی جەستەیی لە لیژنەی نێودەوڵەتی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی و سرود سعاد نافی بەرپرسی پڕۆگرام لە هەمان ڕێکخراو و د. هاوکار ڕشید بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و متمانە بەخشین لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و مامۆستا ئومێد ارشد عبدالوەهاب ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و د. مهدی خالد سەرۆکی بەشی چارەسەری سرووشتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و م. کۆڤان عمر بەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی خوێندن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و د. سێنک طاهر سەرپەرشتیاری تەندروستی سەلامەتی لە وەزارەت کۆبوونەوەیەک لە دیوانی وەزارەتی خوێندی باڵا و تویژینەوی زانستی ئەنجامدرا، لە کۆبونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی کردنەوە و دەستەبەرکردنی پێداویستیە ئەکادیمیەکانی ئەم بەشە لە ڕووی ستافی وانە بێژان و ئامادەکردنی ژێرخانی ئەکادیمی و کارگێڕی ئەم بەشە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرا.

لە سەرەتاى کۆبونەوەکەدا سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری دوای ئەوەی سوپاس و دەستخۆشی لە ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە کرد بۆ خەمخۆریان بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیەو هەروەها باسی لە ستراتیژیەت و سیاسەتی وەزارەت کرد بۆ پێشخستنی کەرتی خوێندنی باڵا و پڕ کردنەوەی پێویستیەکانی بازاری کوردستان لە ڕێگەی هاندانی زانکۆکان بە کردنەوەی بەش بە پێی پێویستی بازاری کاری کوردستان.

لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کورتەیەک لە سەر زانکۆی پۆلیتەکنیکی باس کرد و هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی زانکۆکەیان کرد بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم بەشە لە هەرێمی کوردستان و عیراق بوونی نیە، بۆیە هەبوونی بەشێکی وا گرنگ و دەگمەن لە هەرێمی کوردستان خزمەتێکی گەورە بە کەرتی خوێندنی باڵا و تەندروستی و خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و ئامادەییی خۆی دەربڕی کە پشتگیری تەواو لە سەرخستنی ئەم پڕۆژەیەدا بکات.

لە لایەکی ترەوە بەڕێوەبەری بەرنامەی بوژانەوەی جەستەیی لە لیژنەی نێودەوڵەتی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی دوای ئەوەی سوپاسی وەزارەت و زانکۆی پۆلیتەکنیکی کرد بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە، ئاماددەیی ڕێکخراوەکەی پشاندا کە پاڵپشت و هەماهەنگ بێت لە ڕووی ئامادەکردنی پێداویستیەکانی بەشەکە وەک دابینکردنی تاقیگە و بەشێک لە ستافی بەشەکە و ئامادەکردنی پڕۆگرامەکانی بەشەکە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە لیژنەیەک دروستبکرێت کە نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی بالا و زانکۆی پۆلیتەکنیکی و ڕیکخراوی خاچی سوور لەخۆ بگرێت بە مەبەستی ئامادەکردنی پروپۆزەڵیکی تێروتەسەل لە سەر وردەکاریەکانی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتوودا گفتوگۆی لەسەربکرێت و بڕیاری لێوە بدریت.

لە کۆتاییدا سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری دووبارە سوپاسی ئامادەبوانی کرد و ڕایگەیاند کە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە خۆشحالیەوە پاڵپشتی لە هەر پڕۆژەیەک دەکات کەوا خزمەت بە کەرتی خوێندنی باڵا و بازاری کاری کوردستان بکات.

ئاگاداری .. سەنتەری توێژینەوەی زانستی وۆرک شۆپێک بۆ ستافی ئەکادیمی زانکۆ ئەنجام دەدات

سەنتەری توێژینەوەی زانستی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وورک شۆپێک بۆ ستافی ئەکادیمی زانکۆ لە ژێر ناونیشانی :
کاریگەری هەبوونی گۆگڵ سکۆڵەر بۆ بەرزکردنەوە رانکی زانکۆ
(The Impact of the google scholar profiles on the university ranking).
رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ۱٤/۲/۲۰۱۹ کاتژمێر: ۱۱ سەر لەبەیانی لە هۆڵی سەنتەری توێژینەوەی زانستی وۆرکشۆپەکە بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی ئاشنابوونی مامۆستایان بە گرنگی گۆگڵ سۆکڵەر بۆ رانکی زانکۆ، ئاشناکردنی توێژەرانمان بە جیهانی دەرەوە هەروەها بایەخ دان بە توێژینەوە لە رێگەی
H_INDEX & citation.