سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری قوتابیانی هەر سێ کۆلێژی تەکنیکی (ئەندازیاری، کارگێری، تەندروستی) هەولێر دەکاتەوە، ئەوانەی ئارەزووی بەشداری کردنیان هەیە لە بەرنامەی (ئەستێرەکانی زانکۆ) کە لە کەناڵی کوردستان 24 پەخش دەکرێت، رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 20/2/2019 کاژێر 12:30 لە هۆڵی تاقیکردنەوەکانی بەشی ئەندازیاری شارستانی لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر ئامادەبن بەمەبەستی تاقی کردنەوە و هەڵبژاردنیان بۆ بەشداری کردن لە بەرنامەی ناوبراو.
بەسەرپەرشتی کۆمەلێک لە مامۆستایانی بەشی کارگێری و دەزگاکانی گەشتیاری لە پەیمانگای تەکنیکی کارگێری ھەولێر بەشی سێیەم و کۆتایی خولی راھێنان و چاکسازی لە بواری خوێندنی تەکنیکی پیشەیی بە سەرکەوتووی کۆتای پێ هات کە ماوەی ۱۳ ڕۆژی خایاندبوو لەڕێکەوتی ۳/۲/۲۰۱۹ تا ۱٤/۲/۲۰۱۹، لە تاقیگە و چێشتخانەی بەش ئەنجامدرابوو کە تایبەت بوو بە گۆشتی سوور.
خولەکە لە لایەن رێکخراوی نێودەولەتی یونسکۆ و برتش کاونس ڕێکخرابوو کە سەرپەرشتی دەکرێن لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە،
سەرۆکی بەشی ناوبراو د. هەتاو سوپاسی ئەو رێکخراوانەی کرد بۆ پشتگیری کردنی بەشەکەیان لەکردنەوەی ئەم خولە و ھیوای خواست ئەو رێکخراوانە بەردەوام پشتگیری یان بکەن بۆ کردنەوەی ئەو جۆرە خولانە بۆ ئەوەی فێرخوازانی بەشدار بوو شێفی بەتوانایان لێ دەرچێ و بتوانن پەرە بە کارەکانیان بدەن .
دوای کۆتای ھاتنی خولەکە فێرخوازان خۆشحالی خۆیان دەربری و سوپاسی سەرپەرشتیار و ئامادەکارانی خولەکە کرد.