له درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر كۆتایی هات به‌خولێكی تۆپی پێی بچووك كراوه كه له ماوه‌ی ڕابردوو رێك خرابوو بۆ قوتابیانی كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندرووستی هه‌ولێر
رێکەوتی 13/2/2019 به ئاماده‌بوونى ڕاگری كۆلێژی ناوبراو، یاریده‌ده‌ری ڕاگر، سه‌رۆك به‌شه‌كان كۆتایی هات به‌خولێكی تۆپی پێ یاریه‌كان له یاریگای په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كارگێری بهرێوهدەچوو
یاری کۆتایی له نێوان قۆناغی یه‌كی چاره‌سه‌ری سروشتی و قۆناغی ئێواران به‌ڕێوه‌چوو هه‌ردوولا به گۆلێك به‌رامبه‌ر بوون بە لێدانییهكلاكهرهوه قۆناغی یه‌كی چاره‌سه‌ر توانی یاریه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێ بھێنێ و ببێته یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی كۆلێژی ناوبراو
ساڵانه بەرێوبەرایەتی چالاكیه‌كانی زانکۆ چه‌ندین خول و چالاكی جۆراوجۆر ڕێك ده‌خه‌ن به مه‌به‌ستی ئاشنابوونی قوتابیان و چێژ وه‌رگرتن له چالاكی و یاریه هه‌مه‌جۆره‌كان به‌شداری پێ كردنیان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی تر له زۆربه‌ی بواره‌كان.




