رۆژی دووشەممە رێکەوتی 6ـی حوزەیرانی 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی لە سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژه‌كان کرد، کەبەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆیان کردبوو.
لە سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، خۆشحاڵی خۆی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆکەیانی دەربڕی بەبۆنەی ده‌ستبه‌كاربوونی د. ئیدریس هەرکی وەک سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هەولێر و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی و پشتگیری له كاروباره‌كانی ده‌كه‌ین و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بین بۆ سه‌ركه‌وتنی بەڕێزیان له‌م ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه.
دواتر سه‌رۆكی زانكۆ پ.ی.د.ئیدریس هه‌ركی، بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و هەروەها سوپاسی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سه‌لاحه‌ددینی كرد، و ئاماژەی بەوەکرد كه هه‌ردوو زانكۆ پێویسته هه‌ماهه‌نگ و هاوكاربین بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بتوانین نه‌وه‌یه‌كی ڕۆشنبیر و بیرفراوان بۆ كۆمه‌ڵگه پێبگه‌یه‌نین بۆ خزمەت کردنی کوردستان.




