Blog

پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر.. کۆتایی بە خولی راهێنان و چاکسازی پیشەیی هات

بەسەرپەرشتی کۆمەلێک لە مامۆستایانی بەشی کارگێری و دەزگاکانی گەشتیاری لە پەیمانگای تەکنیکی کارگێری ھەولێر بەشی سێیەم و کۆتایی خولی راھێنان و چاکسازی لە بواری خوێندنی تەکنیکی پیشەیی بە سەرکەوتووی کۆتای پێ هات کە ماوەی ۱۳ ڕۆژی خایاندبوو لەڕێکەوتی ۳/۲/۲۰۱۹ تا ۱٤/۲/۲۰۱۹، لە تاقیگە و چێشتخانەی بەش ئەنجامدرابوو کە تایبەت بوو بە گۆشتی سوور.

خولەکە لە لایەن رێکخراوی نێودەولەتی یونسکۆ و برتش کاونس ڕێکخرابوو کە سەرپەرشتی دەکرێن لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە،

سەرۆکی بەشی ناوبراو د. هەتاو سوپاسی ئەو رێکخراوانەی کرد  بۆ پشتگیری کردنی بەشەکەیان لەکردنەوەی ئەم خولە و ھیوای خواست ئەو رێکخراوانە بەردەوام پشتگیری یان بکەن بۆ کردنەوەی ئەو جۆرە خولانە بۆ ئەوەی فێرخوازانی بەشدار بوو شێفی بەتوانایان لێ دەرچێ و بتوانن پەرە بە کارەکانیان بدەن .

دوای کۆتای ھاتنی خولەکە فێرخوازان خۆشحالی خۆیان دەربری و سوپاسی سەرپەرشتیار و ئامادەکارانی خولەکە کرد.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە خولێکى تۆپی پێی بچووک کراوە “فوتساڵ” دەهێنێت

له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر كۆتایی هات به‌خولێكی تۆپی پێی بچووك كراوه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو رێك خرابوو بۆ قوتابیانی كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندرووستی هه‌ولێر

رێکەوتی 13/2/2019 به‌ ئاماده‌بوونى ڕاگری كۆلێژی ناوبراو، یاریده‌ده‌ری ڕاگر، سه‌رۆك به‌شه‌كان كۆتایی هات به‌خولێكی تۆپی پێ یاریه‌كان له‌ یاریگای په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كارگێری به‌رێوه‌دەچوو

یاری کۆتایی له‌ نێوان قۆناغی یه‌كی چاره‌سه‌ری سروشتی و قۆناغی ئێواران به‌ڕێوه‌چوو هه‌ردوولا به‌ گۆلێك به‌رامبه‌ر بوون بە لێدانییه‌كلاكه‌ره‌وه‌ قۆناغی یه‌كی چاره‌سه‌ر توانی یاریه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێ بھێنێ و ببێته‌ یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی كۆلێژی ناوبراو

ساڵانه‌ بەرێوبەرایەتی  چالاكیه‌كانی زانکۆ چه‌ندین خول و چالاكی جۆراوجۆر ڕێك ده‌خه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ئاشنابوونی قوتابیان و چێژ وه‌رگرتن له‌ چالاكی و یاریه‌ هه‌مه‌جۆره‌كان به‌شداری پێ كردنیان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی تر له‌ زۆربه‌ی بواره‌كان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە خولێکى تۆپی پێ دەهێنێت

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لە ماوەى ڕابردوودا خولێکى تۆپی پێى یازدە یاریزانى بۆ سەرجەم قوتابیانى پەیمانگەی تەکنیکی خەبات کرایەوە کە لە لایەن هۆبەى وەزرشى پەیمانگەی ناوبراوەوە سەرپەرشتی دەکرا رۆژى چوار شەممە ١٣/٢/٢٠١٩ خولەکە کۆتای هات.
ئەم خولە پێکهاتبوو لە ٧ تیپ لە قوتابیانى سەرجەم بەشەکانى پەیمانگا، خولەکە بە شێوازى دۆڕانى جووت بوو، لە یارى کۆتایدا قوتابیانى بەشى کارگێری یاسایی قوناغی دووەم گروپی (أ) لەگەل قوتابیانى بەشى کارگێری قۆناغی دوو گروپی (ب) گەیشتنە یارى کۆتایی و بە لێدانى یەکلاکەرەوە قوتابیانى بەشى کارگێرى یاسایی قۆناغی دووەم گروپی (أ) توانیان بە ئەنجامی (٤-٢) گول ببنە پالەوانى یارییەکە.
لە کۆتاییدا لەلایەن راگر و ئەندامانی ئەنجومەنى پەیمانگە و بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەرانەوە خەڵات بەسەر یەکەم و دووەمى خولەکە و ناوبژوانان دابەشکرا.

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر پێنجەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی گەشتیاری ئه‌نجامدا

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٢٠١٩/٢/١٢ لە ژێر دروشمی (ئافرەت کۆڵەگەی سەرەکی گەشتیاری یە) بەشی کارگێری دەزگاکانی گەشتیاری لە پەیمانگای تەکنیکی کارگێری ھەولێر- زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر پێنجەمین ڤیستیڤاڵی سالانەی خۆی ئەنجامدا.

بە ئامادەبوونی بەرێزان سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د.کاوە شێروانی، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان مامۆستا احمد کانی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. جودت جعفر خطاب، راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر د. برزۆ همزە سلێمان و ژمارەیەک لە راگرانی کۆلێژ و پەیمانگەکان و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە ڤیستیڤاڵەکە دەستی پێکرد و لەسەرەتا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لە گرنگی ئەم جۆرە ڤیستیڤاڵانە کرد و پشتگیری تەواوی خۆیشی بۆ ئەنجامدان و ڕێکخستنی هەر چالاکیەک لەلایەن کۆلێژ و پەیمانگەکانەوە دووپاتکردەوە.

سەرۆکی بەشی کارگێری دەزگاکانی گەشتیاری د. هەتاو کە سەرپەرشتیار و ئامادەکاری ڤیستیڤاڵەکەیە وتی:
زۆر سوپاسی سەرۆکی زانکۆ د.کاوە شێروانی و راگری پەیمانگەکەمان د.برزۆ دزەی دەکەم پۆ پالپشتی کردنمان وە سوپاسی ھەموو ئەو کۆمپانیا و ئەو گروپانەی کاری دەستی دەکەم بۆ بەشداری کردنیان وە سوپاسی دەستەی ئامادەکاران مامۆستا و قوتابییان دەکەم ، رونیشی کردەوە لەو ڤیستیڤاڵەدا رۆلی ئافرەت بە شێوەیەکی بەرچاو رەنگی داوەتەوە لە کارە دەستی یەکان و کارەکانی تر .