Blog

مامۆستایەکی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا

مامۆستایەکی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا

رۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١١/٢٢ گفتوگۆی نامەی دکتۆرا قوتابی خوێندنی باڵا ” سەربەست ناسر احمد مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر لە زانکۆی سۆران – فاکەلتی پەروەردە – بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ئەنجامدرا .

تێزی دکتۆراکە بە ناونیشانی “دراسة مقارنة بين مسافتين مختلفين في بعض المتغيرات الميكانيكية للمسار الحركي للثقل في قسم الرفع إلى الصدر CLEAN لرافعي الأثقال” بوو.

بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر پیرۆزبای لە بەرێزیان دەکەین هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆدەخوازین.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر.

سڵاو لە گۆڤاری پۆلیتەکنیکەوە

ئاگادارتان دەکەینەوە کە گۆڤاری پۆلیتەکنیک سیستەمی باوی دیجیتاڵی ئێلسێڤیێر وەک سیستەمی بەڕێوەبردنی بڵاوکراوەکانى خۆی بەکاردەهێنێت. گۆڤارەکە وردە وردە توێژینەوەکان بڵاودەکاتەوە و تایبەتە بە پێشکەشکردنی شتوێژینەوەی ڕەسەن لە زانستی پاکتاو، زانستی کردارەکییەکان، تەکنەلۆژیا، و ئەندازیاری. وەک گۆڤارێکی زانستى ( کە هەڵسەنگاندنى ئەکادیمى بۆ توێژینەوەکان لەخۆدەگرێت) بەردەستە بە پێداچوونەوەی هاوتا (A Peer-Reviewed Open Access Journal)، گۆڤاری پۆلیتەکنیک لە ژێر مۆڵەتی کریەیتیڤ کۆمۆنس (CC BY-NC-ND 4.0) کاردەکات کە دەزگایەکە مافی چاپکردن و لەبەرگرتنەوەى بابەتەکان دەپارێزیت. ئەو گۆڤارە بێ قازانج و سەربەخۆیە. بە شێوازێکى راستەخۆ، نێودەوڵەتى، و بێ بەربەست دەقی تەواوی بابەتەکانی توێژینەوە راستەوخۆکان دابیندەکات بەبێ ئەوەی پێویست بە بەشداریکردن بکات.

بۆ زانینی نوێترین وردەکارییەکانی بڵاوکراوەکانمان، سەیری گۆڤاری پۆلیتەکنیکی – بەرگی ١٣، ژمارە ٢ بکە:

بۆ پێشکەشکردنی دەستنووسەکەت، تکایە سەردانی گۆڤاری پۆلیتەکنیک بکە لە:

ئاگاداری نوێترین هەواڵ و نوێکارییەکانی پۆلیتەکنیک جۆرناڵ بن لە Linkedin:

چاوەڕوانی وەرگرتنی بەشدارییە پڕبەهاکانتانین.

دەستەى نوسەران

گۆڤاری پۆلیتەکنیک

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی کۆمپانیای زۆم دەکات

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی کۆمپانیای زۆم دەکات

رۆژی 22ی نۆڤەمبەری 2023، د. طالب محەمەد شەریف راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی کۆمپانیای (زۆم)ی کرد لە هەولێر و لە لایەن سەرپەرشتیاری گشتی و بەڕێوبەری سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیاکەوە پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا هەردوولا کۆک بوون لەسەر دروستکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی لە نێوان پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و کۆمپانیای زۆم، ئەوەش بەمەبەستی هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان لە پێشخستنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و هەروەها سوود وەرگرتن لە توانا مرۆییەکانی پەیمانگە.

هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پێداویستی بازاڕی کار لە پسپۆڕییە کشتوکاڵییەکان، بەو پێیەی کە بڕیارە لە داهاتوودا بەشی هەنگەوانی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بکرێتەوە، لە بەرامبەریشدا بەرپرسانی کۆمپانیای ناوبراو ئامادەییان دەربڕی بۆ هاوکاری کردنی پەیمانگە لە رووی دابین کردنی تاقیگە و سوود وەرگرتن لە توانا مرۆییەکانیان.

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانی لە عێراق دەکات

رۆژی سێ شەمە 22ی نۆڤەمبەری 2023، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لە شاندێکی (British Council) ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانیا لە عێراق، کە پێکهاتبون لە بەڕێز عەممار تاریق بەرپرسی بەشی خوێندن و نوێنەری بەشی تاقیکردنەوەکانی زمانی ئینگلیزی و بەرێز نەشوان هەر لە بەشی خوێندن.

لە دیدارێکدا کە د.رەنج سیروان بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆمان ئامادەیبوو، گفتوگۆکرا دەربارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی زانکۆمان لەگەڵ زانکۆکانی وڵاتی بەریتانیا لەڕێگای ئەو ئەنجومەنەکەوە کە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ زانکۆ بەریتانیەکان هەیە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پێشنیارکرا کە (British Council) لە ڕێگای خۆیەوە پاڵپشتی دارایی پێشکەش بکات بۆ فراوانکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا باسی شێوازی تاقیکردنەوەکانی زمانی ئینگلیزی کرا، داواکرا کە سەنتەری زمانی زانکۆمان بکرێتە سەنتەرێکی تاقیکردنەوەکانی IELTS.