Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (4)ی ئه‌نجام دا

ئەمڕۆ، سێ شەممە، رێكه‌وتی 16/12/2025، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (4)ی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی، سەرۆکی زانکۆ، و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئەنجامدرا.

سەرۆکی زانکۆ لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، پیرۆزبایی هاتنى جەژنى برا کریستانەکان کرد و دەستخۆشی لە بەڕێوەچوونى تاقیرکردنەوەکانى کۆتایی کۆرسی یەکەمى خوێندن بۆ ساڵى خویندنى 2025-2026 کرد لە سه‌رجه‌م ئامادەبووان و ستافی زانکۆمان و هەروەها باسی رێنماییەکانى دەوامى ئێواران کرا…

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنی زانکۆ گوێی لە سێ سیمیناری گرنگ گرت، سه‌ره‌تا به‌ڕێز پ.د. کەیهان زرار راگرى کۆلێژى تەکنەلۆجى سیمینارێکى دەربارەى (Research profile) پێشکشە کرد لە زانکۆمان، و دواتر بەڕێز (پ.د. خلیل) بەڕێوەبەرى دڵنیایى جۆرى زانکۆمان سیمینارێکى دەربارەى رەوشی پرۆسەى دڵنیای جۆرى لە هەموو روویەکەوە پێشکەش کرد لە زانکۆمان لەسەر ئاستى کۆلێژ و پەیمانگەکان، و دواتر مامۆستا زانیار سیمینارێکى پێشکەش کرد دەربارەى قوناغەکانى بەره‌و پێشچوونى وێب سایتى زانکۆمان لەسەر ئاستى کۆلێژ و پەیمانگەکان..

و دواتر چەندین بابەتى کاروبارى کارگێڕی و زانستى و قوتابیان گفتوگۆی چڕی له‌سه‌ر كراو و بڕیارى لەسەر درا.

سەردانی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی کۆرسی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌، ڕیكه‌وتی 14/12/2025، به‌ڕێز به‌ڕیز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، و به‌ یاوه‌ری به‌ڕیزان پ.د. ئازاد حسن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، و پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، م. بهزاد حلمی ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ، سه‌ردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی کۆرسی یه‌كه‌میان كرد.

به‌ڕیز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر به‌ یاوه‌ری م. بهزاد حلمی ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ سه‌ردانی (كه‌مپی 1)یان كرد و له‌لایه‌ن هه‌ردوو راگرانی كۆلیژی ته‌كنه‌لۆجی و په‌یمانگه‌ ته‌كنیكی كارگێڕی پێشوازیان لێكرا.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ڕێزان پ.د. ئازاد حسن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و به‌ڕێز یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، سه‌ردانی كۆلیژی ته‌كنیكی كارگێڕیان كردو له‌لایه‌ن راگری كۆلیژه‌وه‌ پێشوازیان نێكرا.

مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌یاندا، لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌می ساڵی خوێندنی 2025-2026، و دڵنیابوون له‌ دابینكردنی كه‌ش و ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ قوتابیان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌وپه‌ڕی شه‌فافییه‌ت و هێمنی.

سه‌رۆكی زانكۆ وهه‌ردوو  یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی دووپاتیان ئه‌وه‌یان كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ستافی وانه‌بێژ و كارگێڕی ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ ڕه‌خساندنی هه‌موو پێداویستییه‌كانی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ و ده‌ربڕینی په‌رۆشی بۆ سه‌ركه‌وتنی قوتابیان له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی ته‌ندروستی و ته‌كنۆلۆجی، كه‌ له‌ داهاتوودا سوودێكی گه‌وره‌ به‌ كۆمه‌ڵگه‌ ده‌گه‌یه‌نن و خزمه‌تی نیشتمان ده‌كه‌ن.

شاندێك له‌ ده‌زگای ڕوانگه‌ سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ده‌كات

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی  2025/12/14، بەڕێز پ.د. ادریس محمد طاهر هه‌ركی، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر پێشوازی لە شاندێکی باڵای دەزگای ڕوانگە کرد، کە بە سەرۆکایەتی بەڕێز عیسا بەشارەتی، بەرپرسی سێکتەری ڕوانگە بۆ خوێندن وستافێك له‌ ده‌زگاكه‌ سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆیان کرد.

هاوشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆمان، هه‌ر یه‌ك لە بەڕێزان پ.د. ئازاد حسن، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، و پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، هەروەها مامۆستا به‌هزاد حلمی ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ ئاماده‌ی پێشوازییه‌كه‌ بوون.

مەبەستی سەرەکی ئەم دیدارە بریتی بوو لە دروستکردنی هەماهەنگییەکی پتەو و کاریگەر لەنێوان زانکۆ و دەزگای ڕوانگە، بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەرنامانەی کە ئامانجیان پێشخستن و گەشەپێدانی تواناکانی قوتابیانی زانکۆیە لە بوارە جیاوازەکاندا.

سه‌رۆكی زانكۆمان پشتگیری زانكۆی بۆ هەوڵەکانی دەزگای ڕوانگە دەربڕی و ئامادەیی ئه‌وه‌ی بۆ کارکردنی هاوبەش نیشاندا لە پێناو بەرژەوەندی قوتابیان و پێشخستنی کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.

هەردەم زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بایەخ و گرنگییەکی زۆری بەم جۆرە چالاکییە هاوبەشانەی داوە و بەشێک بووە لە دیدی زانکۆ بۆ دابینکردنی پردێکی پەیوەندی بەهێز لە نێوان ژینگەی ئەکادیمی و کەرتی تایبەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان، بەو پێیەی کە ئەم جۆرە بەرنامانە ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لە ئامادەکردن و پێشخستن و گەشەپێدانی تواناکانی قوتابیانی زانکۆ لە بوارە جیاوازەکاندا.

سەردانی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی کۆرسی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ڕیكه‌وتی 13/12/2025، به‌ڕێز به‌ڕیز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، و به‌ یاوه‌ری به‌ڕیزان پ.د. ئازاد حسن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، و پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، سه‌ردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی کۆرسی یه‌كه‌میان كرد.

سه‌ره‌تا به‌ڕیز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر به‌ یاوه‌ری پ.د. ئازاد حسن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی سه‌ردانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پزیشكی هه‌ولێریان كرد و له‌لایه‌ن راگری په‌یمانگه‌ پێشوازی لێكراو، دواتر سه‌ردانی كۆلیژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و پزیشكی كردو له‌لایه‌ن راگری كۆلیژه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، سه‌ردانی كۆلیژی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری كردو له‌لایه‌ن راگری كۆلیژه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌یاندا، لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌می ساڵی خوێندنی 2025-2026، و دڵنیابوون له‌ دابینكردنی كه‌ش و ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ قوتابیان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌وپه‌ڕی شه‌فافییه‌ت و هێمنی.

سه‌رۆكی زانكۆ وهه‌ردوو  یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی دووپاتیان ئه‌وه‌یان كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ستافی وانه‌بێژ و كارگێڕی ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ ڕه‌خساندنی هه‌موو پێداویستییه‌كانی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ و ده‌ربڕینی په‌رۆشی بۆ سه‌ركه‌وتنی قوتابیان له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی ته‌ندروستی و ته‌كنۆلۆجی، كه‌ له‌ داهاتوودا سوودێكی گه‌وره‌ به‌ كۆمه‌ڵگه‌ ده‌گه‌یه‌نن و خزمه‌تی نیشتمان ده‌كه‌ن.