راگری پەیمانگە بەجیا سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و کونسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر دەکات

راگری پەیمانگە بەجیا سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و کونسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر دەکات

ئەمرۆ سێشەممە 29ی تەمووزی 2025، د. طالب محەمەد شەریف راگری پەیمانگە بەجیا سەردانی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی گشتی هیندستانی کرد.

سەرەتا راگری پەیمانگە بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەرکردنی هەندێ لەو ئاڵنگاریانەی هاتوونەتە بەردەم پێشخستنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، سەردانی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ بەڕێزان بەرپرسانی دۆسیەی خوێندنی باڵا کۆبوویەوە، بەڕێزان لە ئەنجومەنی وەزیران بە خەمخۆری و دڵسۆزییەوە گوێیان لە داواکاری و داخوازییەکان گرت و رایانگەیاند، کە هەماهەنگ دەبن لە چارەسەرکردن و راییکردنی کارەکان بە شێوەیەکی خێراتر.

هەر ئەمڕۆ د. طالب محەمد شەریف، راگری پەیمانگە هاوڕێ لەگەڵ بەرێز پ.ی.د. ئەحمەد، راگری کۆلیژی ڤێتێرنەری پزیشکی زانکۆی سەڵاحەددین سەردانی کۆنسوڵخانەی هیندستانی کرد لە هەولێر، و لەلایەن کۆنسوڵی نوێی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا، تیشک خرایە سەر کارە زانستییە هاوبەشەکان کە خزمەتی راستەخۆ دەگەینێتە بوارەکانی “فرەچەشنی زیندەگی” و پێشخستنی ئەزموون و پسپۆری و توانا زانستیەکانی پزیشکی و پزیشکی ڤێتێرنەری لە کۆمەڵگادا.

لای خۆیەوە کۆنسولی گشتی هیندستان دووپاتی کردەوە، ئەوەی لە توانایان و چوارچێوەی کاریان دابێت درێخی ناکەن لە سوود وەرگرتن و گەیاندنی ئەزموونی شارەزایان و پسپۆرانی وڵاتی هیندستان پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و دامەزراوەکانی دیکەی خوێندنی باڵا لە کوردستان.

هەروەها بەڕێزیان بەڵێنیشی دا لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بکات و ئەو گۆشەیەی پەرتوکخانەی هیندستانیش ببینێت کە لەماوەی رابردوودا لەلایەن کۆنسوڵخانەکەیانەوە بە دیاری پێشکەش بە پەرتوکخانەی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر کرابوو.