Monthly Archives: نیسان 2024

پێشکەش کردنی سیمینار

لە هەفتەی چاڵاکییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر
دوو سیمیناری زانستی بەڕێوەچوون بۆ هەریەکە لە بەڕێزان (د. کاوە محمد کریم) مامۆستا لە بەشی سرکردن، کە تایبەت بوو بە نەخۆشییەکانی فەقرات. بەڕێزیان کۆمەڵێک زانیاری بەسوودی بۆ ئامادەبووان باس کرد. ڕێنمایی کردن بۆ ئەوەی خۆپارێزیمان بکەین. لەو کێشانەی تووشی فقرات دەبنەوەهەروەها لە سیمیناری دووەم بەڕێز (د.ئاسۆ محمد عبدالکریم) مامۆستا لە بەشی ی.پزیشکی ددان، کە هەر لەم هەفتەیە پێشکەشی کرد. بەڕێزیان بابەتەکەی تایبەت بە تەندروستی دەم و ددان و ئەو کێشانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە. بەشێوەیەکی زانستی و وورد تیشکی خستە سەر ئەو گرفتانەی بەڕێزیان کۆمەڵێک ڕێنمایی باشی بۆ ئامادەبووان باس کردتوشی ددان دەبێت
بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی زانستی ددانەکانمان بپارێزین لە نەخۆشی

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ هەڵمەتی دارچاندن لە کەمپی یەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنچ شەممە 4ی نیسانی 2024، بەئامادەبوونی بەڕێز پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران لەژێر دروشمی “پاراستنی ژینگە ئەرکێکی مرۆییە” لە پەیمانگای تەکنیکی کارگێری هەولێر چالاکی دارچاندن بەڕێوەچوو.

لە هەڵمەتەکەدا چەندین داری جۆراوجۆر بەمەبەستی زیاترکردنی سەوزایی تەندروست کردنی ژینگە و جوانتر کردنی و سیمای پەیمانگە و کوردستان چێندرا.

 

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کۆلێژ بەڕێوەچوو.

بەروای ٢-٤-٢٠٢٤ ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەڕێز (پ ی د مراد امیر احمد ) سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کۆلێژی کرد لە کۆبوونەوەکەدا چەندین تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە کرا ، ئەندامانی ئەنجوومەن جەختیان کردەوە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە توێژی قوتابیان، لەپێناو بەرەوپێشبردنی رەوتی زانست لەنێو کۆلێژ .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

بەسەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆ کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی نیسانی 2024، بەسەرپەرشتی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 6ی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 کاتژمێر 10ی بەیانی لەسەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە بەئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی کارگێڕی و دارایی، زانستی و خوێندنی باڵا و قوتابییان و بەشەناوخۆییەکان و ئەندامانی ئەنجومەن بەرێوەچوو و تێیدا چەند تەوەرێکی گرنگ گفتوگۆ و بڕیاریان لەبارەوە درا.

تەوەری یەکەم بریتی بوو لە کاروباری قوتابییان هەروەها ئەنجامدانی چوارهەمین کۆنفرانسی ساڵانەی قوتابییانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە بڕیارە لەم نزیکانە بەڕێوەبچێت. هەروەها باسی (سەمەر سکوڵ) خوێندنی هاوینە بۆ قوتابییان بە میکانیزمێک ئەو قوتابییانەی کەوتوون کە بتوانن هاوین وانەکان بە شێوەیەکی چڕ وەرگرنەوە هەروەک لە سیستەمی بۆلۆنا پرۆسیس دا هەیە.

تەوەرەێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە کاروباری سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆمان و پێشنیار کرا کە ناوەکەی بگۆڕدرێت ولەمەودوا بە شێوەیەکی بەرفرانتر سەنتەری توێژینەوە کاراتر بکرێت.

بابەتی کۆنفرانساتی نێودەوڵەتی بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆ جیهانییەکانیش لە هەر پێنج کەرتە پسپۆڕییەکانی زانکۆمان (پزیشکی، کارگێڕی، ئەندازیاری، تەکنەلۆجی و کشتوکاڵی) تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆبوون.