ڕۆژی چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و د.عەفان عوسمان حسین ئەمینداری ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابییان، کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە بە هەماهەنگی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت سیمپۆزیۆمێکی تایبەت بە کەرتی گەشتیاری رێکخست لەژێر “ناونیشانی کاریگەری کارسازی لەسەر گەشەپێدانی کەرتی گەشتیاری” بۆ هەر یەکە لە بەڕێزان د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ، د. عەبدولڕەحمان صدیقسەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە.
سەرەتای مەراسیمەکە بەڕێزگرتن لەگیانی پاکی شەهیدان لەگەڵ مارشی نیشتیمانی ئەی رەقیب دەستی پێکرد، دواتر سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا بە تایبەتی بەخێرهاتنی بەڕێزان د.محەمەد شوکری ، د. عەبدولڕەحمان صدیق ی کردو گوتی، “دووبارە، شەقڵاوە گرنگییەکی تایبەتی هەیە جگە لەگرنگیە مێژووییەی هەیەتی کەڕۆلێکی گرنگی بینیوە لەبزافی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان، دەتوانین بڵێین ئەو دەڤەرە لەرووی جوگرافی و کشتوکاڵیشەوە گرنگیەکی تایبەتی هەیە، بەتایبەتیش لەبەرهەمهێنانی ڕووەکی و بەرهەمهێنانی ئاژەڵیش ڕۆڵێکی گرنکی هەیە، و لەوانەش گرنگتر شاری شەقڵاوە بەیەکێک لەگرنگترین شارەکانی کوردستان و عێراق دەژمێردرێت لەڕووی گەشتوگوزارەوە “.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەرۆکی زانکۆ تیشکی خستە سەر گرنگی گەشتوگوزار و بەیەکێک لەکەرتە هەرە گرنگەکانی ئابووری کوردستان ناساند و گوتی، “هەر لەبەر ئەو گرنگییەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتریش کابینەی نۆیەم بایەخێکی تایبەتی بەبواری گەشتوگوزار داوە، لەم رووەشەوە چەندەها پڕۆژەی گرنگی جێبەجی کردووە و شەقڵاوەش یەکێک بووە لەشارانەی کەپلانی پڕۆژەی گەشتیاری حکومەتی هەرێمی پێگەیشتووەو خزمەتگوازی تایبەتی لەبواری گەشتوگوزاری پێگەیاندووه.
لە بارەی بایەخدانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە کەرتی گەشتوگوزار ئاشکرای کرد، “ئێمه لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەپێی تایبەتمەندییەکانی شاری شەقڵاوە کارمان لەسەر بەرنامەو پرۆگرامەکانی خوێندنی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە کردووە، و لەزانکۆمان کەسێ بەشی گەشتوگوزارمان هەیە یەکێکیان لەکۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوەیە کەناوچەیەکی گەشتوگوزارییەو لەگەڵ تایبەتمەندێتی ئەو شارە دەگونجێت، بێجگە لەوە ئێمە لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ئەمساڵی خوێندن بەشێکی زانستی تازەمان کردۆتەوە کەئەویش بەشی کواڵێتی خۆراکە کەلەشارۆچکەی هەریرە کەئەویش لەگەڵ تایبەتمەندێتی ئەو دەڤەرە دەگونجێت، هەروەها کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە کاری لەسەر فراوانکردنی بەشی ڤێرتێرنەری کردووە کەئێستا ئەو بەشە هەردوو بڕوانامەی دبلۆم و بەکالۆریۆس دەبەخشێت بەقوتابیان و ئەویش هەر لەگەڵ تایبەتمەندێتی شەقڵاوە دەگونجێ و دەبێتە هۆکارێکی گرنگ بۆ زیاتر گرنگیدان بەبەرهەمی ئاژەڵی “
هەروەها لە بارەی بەرەو پێشچوونی زانکۆوە گوتی، ” دەتوانین بڵێین زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یەکێکە لەزانکۆکانی هەرێمی کوردستان کەپەیرەوی پرۆگرامی بۆلۆنا پرۆسێس دەکات کەتوانیویەتی لەپێشەنگی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بێت لەجێبەجێکردنی بۆلۆنا پرۆسێس، کەئەویش هۆکارێکی ترەو ئەوە ئاسان دەکات کەبتوانین بەرنامەو پەیرەو و پرۆگرامەکانی خوێندن و کۆلێژو پەیمانگاکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر فراوان بکەین و بیگونجێنین لەگەڵ بازاڕی کاردا، ئێمە ساڵانە وۆرکشۆپ و کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین لەسەر چۆنیەتی گۆرینی بەرنامەو پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ ئەوەی لەگەڵ بازاڕی کاردا بگونجێت، خالێکی تری گرنگ ئەوەیە کەئێمە پێمانوایە زانکۆ تەنها کاری پێشکەشکردنی مەعریفەو ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی نییە ، بەڵکو زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندنی ئەکادیمی و سەنتەرە ئەکادیمیەکان دەبێت هەردەم لەپەیوەندی بەردەوام دابن لەگەڵ کۆمەڵگا، دەبێت هەردەم خزمەتگوزاری پێشکەشی کۆمەڵگا بکەن، بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی تەندروست و یەکسانی لەکۆمەڵایەتی و گەشەسەندنێکی ئابووری پێشکەش بەکۆمەڵگا بکەن، ئێمە لەسەر ئەو جۆرە ستراتیژیەتە کارمان کردووە بەردەوامیش دەبین بۆ خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگاکەمان، ئومێدەوارین ئەو سیمپۆزیۆمەی ئەمڕۆش یەکێک بێت لەو کارانەی بتوانین خزمەتێکی بەرچاوی بواری گەشتوگوزاری پێ بکەین لەدەڤەری شەقڵاوە ، دووبارە سوپاس بۆ ئامادەبووان زۆر زۆر بەخێربێن .
دواتر دەستکرا بە پێشکەشکردنی بەرنامەی سیمپۆزیۆمەکە کە پانێڵی یەکەم لەژێر ناوی “رۆلی حکومەت لەپێشخستن و بەیەکەوە گرێدانی کارسازی و گەشتیاری” بۆ هەریەک لەبەڕێزان د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ، عەبدولڕەحمان صدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، بەڕێز کاروان کەریم خان قایمقامی قەزای شەقڵاوە لەلایەن م.ئامانج یونس بەڕێوەبەری پانێڵ بەرێوەچوو.
پانێڵی دووەم پێشکەش کرا لەژێر ناوی “ئەرکی ناوەندە ئەکادیمیەکان و حکومەت لەهێنانەکایەی کارسازی و بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاری” بۆ هەریەک لەبەڕێزان م.کۆچەر ئازاد صادق بەرێوەبەری سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کار لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، نادر رۆستی بەرێوەبەری پەرەپێدانی مرۆیی لەوەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، د.هۆشمەند رەفیق مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین لەهەولێر، م.رێباز خلیل خورشید وەک بەرێوەبەری پانێڵ بەڕێوەچوو.
لە کۆتاییشدا لە لایەن سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەر و بەشداربووانی بەپانێڵەکان.