Monthly Archives: ئازار 2024

کۆتایی هاتنی خولێکی ئەندازیاری بەڕێوەچوو

رۆژی سێ شەممە 17ـی کانونی دووەمی 2023 بە ئامادەبونی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەرێز دانا عبدالکریم وە پارێزگاری هەولێر بەرێز ئومێد خۆشناو و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک بەرێز پ.د. ادریس محمدتاهیر هەرکی، وە سەرۆکی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی بەرێز پ.ی.د. ادریس هادی، وە راگری کۆلێژی ئەندازياری هەولێر بەرێز پ.د. ایاد زکی صابر وە ژمارەیەک بەرپرسی حکومی، لە هۆڵی کۆبونەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی هەولێر رێورەسمی کۆتایی هاتنی خولێکی ئەندازیاری بەڕێوەچوو کە بۆ ئەندازیارانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کرابوویەوە.
خولەکە بە سەرپەرشتی نوسینگەی راوێژکاری هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک بەرێوەچوو کە بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام بوو و تیایدا 70 ئەندازیاری وەزارەتی ناوبراو بەگشتی بەشداربوون، و وانەکان لە لایەن 10 مامۆستای هەردوو زانکۆ پێشکەش دەکران.
لەکۆتایی رێورەسمەکەدا رێورەسمەکەدا بروانامەی رێزلێنان بەخشرايە بەرێزان مامۆستايانی وانەبێژ و بروانامەی دەرچوون بەخشرايە ئەندازيارانی بەشداربوو لە خولی راهێنانەکە.

ئەمینداری گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی سوپاسنامەیەک ئاراستەی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر دەکات

د.عەمرو عیزەت سەلامە، ئەمینداری گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی سوپاسی پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێری کرد بۆ بەشدارییکردنی لە 56هەمین کۆنگرەی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی کە لە رۆژانی 4-5ـی ئاداری 2024لە زانکۆی بەغدا بەڕێوەچوو.

د.عەمرو عیزەت سەلامە لە پەیامێکی فەرمییدا بەناوی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزی لە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر کرد و هیوای خواستووە ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەممولایەک.

ئەمینداری گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی لە پەیامەکەیدا سوپاسی پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێری کرد بۆ بەشدارییکردنی لە 56هەمین کۆنگرەی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی کە لە رۆژانی 4-5ـی ئاداری 2024 لە زانکۆی بەغدا بەڕێوەچوو، و هیوای خواستووە هەماهەنگیی نێوان یەکێتییەکە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەردەوام بێت لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان و پەرەپێدان بە ئاستی خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی عەرەبی.

جێی ئاماژەیە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر وەک یەکێک لە زانکۆکانی ئەندام لە یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی ساڵانە بە فەرمی بانگھێشتی کۆنگرەی یەکێتییەکە دەکرێت کە ھەر خولێکی لەلایەن زانکۆیەکی ئەندام لە یەکێتییەکە میوانداریی دەکرێت.

پەیامی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی چۆمان، بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی 2724ی كوردی

‎بەبۆنەی ھاتنەوەی نەورۆز و سەری ساڵی ٢٧٢٤ی كوردی، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کوردێک لە هەر چوار پارچەی کوردستان و کوردانی تاراوگە و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییانی خۆشەویستی پەیمانگەکەمان دەكەم.

‎نەورۆز هەڵگری پەیامی ژیان و نوێبوونەوە و بەدیهێنانی هیواکان و جەژنی سەرکەوتن و لێبوردەیی و ئازادییە و دەسپێکێکە بۆ بوژانەوە و نوێبوونەوە، لە هەمانكاتدا موژدەی هاتنی ساڵێکی نوێیە، کە گەلی کوردستان بەپێی تایبەتمەندیی کولتووری خۆی ئەم جەژنە بەرز و پیرۆز ڕادەگرێت.

‎دووبارە نەورۆزتان پیرۆزبێت و ھیوای ژیانێکی پر بەختەوەریی و ئومێدی سەلامەتی و تەندروستیەکی باش بۆ هەمووان دەخوازم.

‎د.عماد عزيز محمد

‎ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی چۆمان

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە

بەناوی ئەنجومەنی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی جوانترین پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی خۆشەویست دەکەم. هیوادارم ئەم یادە ببێتە هۆی بەرە و پێش چوونی ووڵاتەکەمان و بەرز کردنەوەی ئاستی زانستی لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن لە کوردستان.

                        پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ 
                            ڕاگری پەیمانگە  
                            ٢٠٢٤/٣/٢٠