Daily Archives: ئازار 10, 2024

لە پەیمانگەی تەکنیکی خەبات ساڵڕۆژی جلی کوردی بەرز ڕاگیرا

ئەمرۆ یەکشەممە 10ـی ئاداری 2024، راگری پەیمانگە پ.ی.د.کاوە خلیل میران و یاریدەدەری راگر د.مولود خضر و مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابیانی پەیمانگەکەمان، ساڵڕۆژی جلی کوردیان بەرز راگرت و بە جلی كوردیەوە دەوامی ئاسایی خۆیان بەڕێکرد.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەکات

رۆژی یەکشەممە 10ی ئاداری 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کر لە شاندی خاچی سووری نێودەوڵەتی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ئۆلیڤەر رای، بەڕێوەبەری بەرنامەی چاکسازی جەستەیی / جنێڤ، تیگران بێتانی بەڕێوەبەری بەرنامەی چاکسازی جەستەیی / عێراق، بەرێز چیا میقداد عەلی بەڕێوەبەری بەرنامەی چاکسازی جەستەیی / کوردستان، یان لی بێک بەڕێوەبەر لە ICRC/ عێراق.

لە دیدارەکەدا هەریەکە لە پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، پ.ی.د. مراد ئەمیر / ڕاگری ک. تەندروستی و پزیشکی، ⁠د. زکرا سەرۆکی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان، ⁠پ.ی.د. نجیب تۆما رەسام ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا لەسەر چۆنیەتی بەردەوام بوونی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لە کۆلیژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لە وەرگرتنی قوتابیان بۆ ڕاوەندی سێیەم. هەروەها دابین کردنی ستافی بیانی بۆ وانە ووتنەوە وە هەروەها ئامێر و کەرەستەی پێویست بۆ بەردەوام بوونی پڕۆسەی خوێندن، و دانانی پلانێک بۆ پێگەیاندنی ستافی ئەکادیمی ناوخۆ.

شایانی باسە ئەم بەشە بە پاڵپشتی تەواوی خاچی سووری نێودەوڵەتی دامەزراوە لە ڕووی ئامادەکردنی پڕۆگرام و ئامێر و کەرەستەی پێویست لە چوارچیوەی ڕێککەوتنامەیەک لە نێوان خاچی سوور و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بۆ دەرچووانی دوو راوەند واتا تاوەکو کۆتایی ساڵی ئەکادیمی 2025-2026. بە پێی ئەم ڕێکەوتننامەیە دواتر زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر گشت خەرجیەکان پێویستە لە ئەستۆی خۆی بگرێت.

لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆی تێروتەسەل کرا، وە کۆمەڵێک لە بیرو بۆچوون و پێشنیار گەڵاڵەکران، کە دواتر بە ڕاپۆرتێک بە شێوەی فەرمی ئاراستەی خاچی سوور دەکرێت.