Daily Archives: ئازار 22, 2024

ئەمینداری گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی سوپاسنامەیەک ئاراستەی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر دەکات

د.عەمرو عیزەت سەلامە، ئەمینداری گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی سوپاسی پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێری کرد بۆ بەشدارییکردنی لە 56هەمین کۆنگرەی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی کە لە رۆژانی 4-5ـی ئاداری 2024لە زانکۆی بەغدا بەڕێوەچوو.

د.عەمرو عیزەت سەلامە لە پەیامێکی فەرمییدا بەناوی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزی لە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر کرد و هیوای خواستووە ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەممولایەک.

ئەمینداری گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی لە پەیامەکەیدا سوپاسی پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێری کرد بۆ بەشدارییکردنی لە 56هەمین کۆنگرەی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی کە لە رۆژانی 4-5ـی ئاداری 2024 لە زانکۆی بەغدا بەڕێوەچوو، و هیوای خواستووە هەماهەنگیی نێوان یەکێتییەکە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەردەوام بێت لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان و پەرەپێدان بە ئاستی خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی عەرەبی.

جێی ئاماژەیە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر وەک یەکێک لە زانکۆکانی ئەندام لە یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی ساڵانە بە فەرمی بانگھێشتی کۆنگرەی یەکێتییەکە دەکرێت کە ھەر خولێکی لەلایەن زانکۆیەکی ئەندام لە یەکێتییەکە میوانداریی دەکرێت.