نوێنەری سەرۆکی زانکۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی خولیی زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی عێراق دەکات

نوێنەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری کرد لە کۆبوونەوەی خولی زانکۆکانی تەکنیکی لە عێراق کە لە رۆژانی 7 و 8ی ئاداری ،2024 لە شاری بەسڕا بەڕێوەچوو.

پ.ی.د. نەجیب تۆما بەتۆ بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداربوو لە کۆبوونەوەکە کە لە زانکۆی تەکنیکی باشوور(الجامعة التقنية الجنوبية) ئەنجامدرا، و تیایدا تیشک خرایە سەر هەڵسەنگاندنی فێسی دووەم لە پڕۆژەی پەرەپێدانی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی لە عێراق (TVET-2) کەوا سێ تەوەری سەرەکی لەخۆی گرتبوەوە بریتی بوون لە:(Degree programme, Quality Assurance. Internatinalization).

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پێشنیار و بۆچوونی زانکۆکان وەک ئامادەکاری باشتر بەڕێوەچوونی فێسی سێیەم لە پڕۆژەی پەرەپێدانی خوێندنی تەکنیکی و پیشەی لە عێراق کە بڕیارە لە ماوەیەکی نزیک و لە چەند مانگی داهاتوو دەست پێبکات

شیاوی باسە پڕۆژەی داهاتوو گرنگی دەدات بە (وزەی سەوز، ⁠پڕاکتیز کردنی چواچیوەی بڕوانامەکانی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی، ⁠گرنگی دان بە ناساندنی زانکۆکانی تەکنیکی لە ڕێگای پەرەپێدانی وێب سایتی زانکۆکان.