رۆژی دووشەممە 12ی شوباتی 2024، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی، پ. د.کیهان زرار غفور ڕاگری کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر و شاندی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق رێوڕەسمی رادەستکردنی ژمارەیەک پێداویستی تاقیگە بۆ بەشی ئەندازیاری تەکنیکی ئۆتۆمبێل(A.T.E) لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا کە یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی ناوبراو و سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەکنیکی ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک مامۆستا ئامادەیبوون شاندی کۆمپانیای تۆیۆتا ژمارەیەک کەل و پەلی وەک (گێڕ و بزوێنەری ئۆتۆمبێل، جەگی بەرزکردنەوەی ئۆتۆمبێل) رادەستی بەشەکە کرا.
شیاوی باسە دابینکردنی ئەو پێداویاستییانە یەکێکە لە خاڵەکانی رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆمپانیای تۆیۆتا عێراقە کە لە ماوەی رابردوودا واژوو کرا.






