کردنەوەی دوو تاقیگەی پێشکەوتوو لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/١١/٢٧ بەڕێز ( م.پاکستان حەمەدئەمین یوسف ) سەرۆکی ئەنجومەن و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ ، پێشوازیان لە بەڕێز ( پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی ) سەڕۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و شاندی یاوەری كرد.

سەردانەکە بە مەبەستی کردنەوەی تاقیگەی(MMM) تایبەتە بە بەشی شیکاری نەخۆشییەکان بوو ، کە دەتوانرێت سەرجەم پشکنینەکان لەم تاقیگەیە ئەنجام بدرێن بە پێشکەوتووترین ئامێری سەردەم ، هاوکات ئامێره‌كان پێكهاتوون له‌ ئامێری ماگلۆمی بۆ پشكنینه‌ هۆرمۆنیه‌كان وه‌ ئامێری كۆباس C111 بۆ پشكنینه‌ كیمیاییه‌كان ، وه‌ ئامێری CBC بۆ پشكنینه‌كانی خوێن له‌ گه‌ڵ چه‌ند مایكرۆسكۆپێك .

دواتر تاقیگەی کۆمپیوتەری کرایەوە، کە پێکهاتبوو لە (٢١) سێتی کۆمپیوتەری کە سەرجەم قوتابیانی بەشەکانی کۆلێژەکەمان دەتوانن سوود لەم تاقیگەیە وەربگرن، لە وانەی کۆمپیوتەر .

لە کۆتاییدا سوپاسی هەڵوێست و ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆمان دەکەین لە هاوکاری و دابین کردنی سەرجەم کەلوپەل و پێداویستییەکانی تاقیگەی پزیشکی و تاقیگەی کۆمپیوتەر ، بەهیوای هەماهەنگی و کاری باشتر لە داهاتوودا.