لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران پانێڵێک لەسەر ماددەی هۆشبەر و مەترسییەکانی لەسەر کۆمەڵگا بەڕێوەچوو

ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١١/٢٧ لە ژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ، کۆلێژی تەکنیکی سۆران لە هۆڵی کۆنفڕانسی کۆلێژ هەڵسا بە سازدانی پانێڵێک لە ژێر ناونیشانی ( مادەی هۆشبەر و مەترسییەکانی لەسەر کۆمەڵگا ) ، بۆ هەریەکە لە بەڕێزان ( د.سەڵاح ئەنوەر حەمەد ) و (سەرمەند حەمید بەرزنجی ) و ( محەمەد حەمید عەباس)، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی (پ.ی.د ئیدریس طاهر هەرکی ) ڕاگری کۆلێژ بەڕێز (م. پاکستان محەمەد ئەمین یوسف) و بەڕێز دەسکۆ عەلی لە لقی ١٠ ی (پ.د.ک ) و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی و چەندین لایەنی حزبی و حکومی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

لە دەستپێکی پانێڵ بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ( م.پاکستان محەمەدئەمین یوسف ) و بەڕێز (م.عەبدولباسط عەلی غەفور ) بەڕێوەبەری پانێڵ ووتارێکیان پێشکەش کرد.

لە پانێڵەکەدا به‌ گشتی باس لە ماددەی هۆشبەر و لێکەوتەکانی کرا کە لە ئێستادا یەکێکە لە گرنگترین بابەتەکانی جیهان و کوردستانە بەتایبەتی لە دەڤەری سۆران بەهۆی شوێنی جوگرافی، کە هاوسنورە لەگەڵ ئێران و تورکیا کە بە سەرچاوەی بڵاو بوونەوەی ماددەکە ناسراون.

ئامانج لە ئەنجامدانی پانێڵەکە هۆشیار کردنەوە و خستنەڕووی کۆمەڵێک زانیاری بوو لەسەر ماددە هۆشبەرەکان، جۆرەکانی، بازرگانی کردن، زیانەکانی هەروەها هۆکاری سەرهەڵدانی ماددە هۆشبەرەکان.

له‌گه‌ڵ باسكردنی چه‌ندین ته‌وه‌ری تری تایبه‌ت به‌ بابه‌ته‌كه،كه‌وا‌‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زانستییانه‌ خوێندنه‌وه‌یان بۆ كرا.