رۆژی سێ شەممە 7ـی نۆڤەمبەری 2023، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پ.ی.د. نەجیب توما بتو و د. ولاء جودت علی جاف مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر سەردانی کۆنسوڵخانەی ئوردونیان کرد لەشاری هەولێر و لە لایەن بەڕێز فؤاد المجالي کونسولی شانشینی ئوردونەوە پێشوازییان لێکرا.
سەردانەکە بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی و هاوکاری بوو لە نێوان زانکۆمان و زانکۆکانی شانشینی ئوردون بە هەماهەنگی کونسولخانەی ناوبراو، تاکو لە ڕێگەیەوە چالاکی زانستی هاوبەش لە نێوان زانکۆکان ئەنجام بدرێت وەک کۆنفرانسی زانستی و ئاڵوگۆری قوتابیانی زانکۆمان و قوتابیانی زانکۆکانی ئوردونی.
لە کۆبوونەوەکەدا لێکتێگەیشتنی تەواو هەبوو لە نێوان هەردوولا بۆ دروستکردنی ئەو پەیوەندی و هەماهەنگییانە بۆ سوود وەرگرتن لە توانا و ئەزموونی یەکتری.


