سەرۆکی زانکۆ کۆلیژی تەکنیکی شەقڵاوە بەسەر دەکاتەوە

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەکانی ژێرخانی کۆلیژی تەکنیکی شەقڵاوە، سەردانی کۆلیژەکەی کرد و لەلایەن پ.ی.عبدالخالق نادر، راگری کۆلیژی تەکنیکی شەقڵاوە و یاریدەدەری راگر و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە پێشوازیی لێکرا.

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی لەو سەردانەیدا پڕۆژەکانی ژێرخانی کۆلیژی تەکنیکی شەقڵاوەی بەسەرکردەوە کە لەلایەن زانکۆمانەوە لە بواری جێبەجێکردندان و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی کرد، هاوکات لە ئامادەکارییەکانی پێشوازیی لە ساڵی نوێی خوێندنی لە کۆلیژەکە پرسییەوە. 

پاشان ئامادەبوونی هەریەک لە رزگار ئەنوەر، بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاروان کەریم خان، قایمقامی شەقڵاوە و پ.ی.د.نەجیب توما بتۆ، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و مامۆستا ئینزار بەهجەت بەڕێوبەری ئەندازە و پڕۆژەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە، تاقیگەی کۆمپیوتەر لە کۆلیژی تەکنیکی شەقڵاوە کرایەوە کە بە شێوازێکی مودێرن دروستکراوە و بۆ ئەمساڵی خوێندنی دەخرێتە خزمەتی قوتابیانەوە. هاوکات بەبۆنەی رۆژی کۆلیژی تەکنیکی شەقڵاوە، پەردە لەسەر مۆدێلی کۆلێژەکە لادرا کە بە شێوازێکی سەردەمیانە بەشێوەی سێ رەهەندی لەلایەن قوتابیانی کۆلیژەکەوە دروستکراوە وەک ناوەندێکی ئەکادیمی و زانستی پێشکەوتوو لە دەڤەرەکەدا.