سەنتەری گەشەپێدان بۆ کاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری دەرچووان و قوتابییانی قۆناغەکانی 3 و 4ـی کۆلێژەکان دەکاتەوە، کە زانکۆمان شانبه‌شانی شه‌ش زانكۆی دیکەی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری لە پێشبڕکێی دەستپێک دەکات كه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی (جی ئای زێد)ـی ئه‌ڵمانیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت به هەماهەنگی لەگەڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، و بە پاڵپشتی دارایی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
بۆ ئەم مەبەستە هەر دەرچوو یان قوتابییەکی قوناغەکانی 3 و 4ـی کۆلێژە تەکنیکییەکان، ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە لە پێشبڕکێیەکە دەتوانێت لە رێگەی ئەو لینکەی کە لە خوارەوە دانرەوە ناوی خۆی تۆمار بکات.
“ده‌ستپێك” پێشبڕكێیه‌كی تایبه‌ت به ده‌ستپێشخه‌ری كارە هانی ده‌رچووان و قوتابیانی زانكۆ ده‌دات بیرۆکەی کار و بزنسی خۆیان پەرە پێبدەن و کاربکەن بۆ دامەزراندنی کاری سەربەخۆی خۆیان. لە قۆناغی سه‌ره‌تادا (60) ده‌رچوو، و فێرخواز سوودمەند دەبن.
له ڕێگای ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه ده‌رچووان و قوتابیانی (قۆناغی 3-4)ی كۆلێژه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ده‌توانن به‌شداربن له خولێكی راهێنانی دوو رۆژه و لە رێگەیەوە كار له‌سه‌ر بنیاتنانی پرۆژه‌یه‌كی كار ده‌كه‌ن به شێوه‌ی تیم، دواتر دوو تیم هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ قۆناغی داهاتووی پێشبڕكێكه شان به‌شانی تیمه‌كانی تری زانكۆ به‌شداربووه‌كانی ئه‌م پرۆگرامه.
ماوه‌ی یه‌ك مانگ ئه‌م تیمه هه‌ڵبژێردراوانه راهێنان و راوێژی چڕیان پێ ده‌درێت به‌شێوه‌ی كه‌سی و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌پێی پێویست له بواره گرینگه‌كانی په‌ره‌پێدانی كار.
له قۆناغی كۆتاییشدا له رێورهسمێكی شایسته‌ی تایبه‌تدا، تیمه هه‌ڵبژێردراوه‌كان پرۆژه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و سێ تیم ده‌بنه براوه‌ی پرۆژه‌كه و پاڵپشتی ده‌كرێن بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشچوونی تواناكانیان له لایه‌ن چه‌ند هاوبه‌شێك له كه‌رتی تایبه‌ت.
ئامانجه‌كانی پرۆژه‌ی ده‌ستپێك خۆی دەبینێتەوە لە: (گۆڕینی تێڕوانین و بیركردنه‌وه‌ی قوتابیان و ده‌رچوانی زانكۆ ده‌رباره‌ی كاركردنیان له داهاتوو، ئاشنا بوون به ده‌ستپێشخه‌ری كار و پێێشهنگی بازرگانی، هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانی بنیاتنانی كار و بازرگانی، بهرەوپێشبردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كاركردن به تیم به‌شێوه‌یه‌كی كرداری.
بۆ خۆتۆمارکردن کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە.
مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردن:
- به‌شداربوو پێویسته ده‌رچوو یان قوتابی بێت له (قۆناغه‌كانی 3-4) له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر.
- داواكار پێویسته ئاره‌زوومه‌ندی بنیاتنانی كاری تایبه‌تی خۆی بێت و خاوه‌ن بیرۆكه‌ی داهێنه‌رانه بێت.
تێبینی:
كاندیدانی سه‌ركه‌وتوو له لایه‌ن سەرۆکایەتی زانکۆوە په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كرێت.
ڕێكه‌وت و كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆگرام
12ـی ئەیلولی 2023، کاتژمێر 9:00 ـی بەیانی تاکو 5:00 ـی ئێوارە