قوتابییەکی بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر بە ناوی هیلین حازم عبد القادر دواى ئەوەى بەسەرکەوتوویى لە بەرنامەیەکى سەر بە باڵیۆزخانەی ووڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە شارى بەغدا وەرگیرابوو پڕۆگرامەکەی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا.
ئەم بەرنامەیە بۆ ماوەى 26 رۆژ لە ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ئەنجام درا کە تیایدا 85 قوتابى لە ووڵاتى عێراق بەشداربوو وە لە وانە 25 قوتابى لە هەرێمى کوردستان بەشداریان کردبوو کە یەکێکیان قوتابی زانکۆکەمان بوو.
لە ماوەی بەڕێوەچوونی پرۆگرامەکەدا قوتابییان بەشدارییان چەندین بەرنامەى جیاواز کرد کە لە لایەن زانکۆکانى ئەمریکا رێکخرابوو کە پێکاتبوون لە (سەرکردایەتى ، فراوانى بنیاتنان لەلایەن گەنجان)، لە کۆتایی پرۆگرامەکەشدا بروانامە بە بەشداربووان بەخشرا.