رۆژی یەکشەممە رێککەوتی 25ـی نیسانی 2021 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کرد.
شاندی وەزارەتی پێشمەرگە کە پێکهاتبوون لە بەرێزان عمید/ ئەندازیار نەبەز صلاح صدیق بەرێوەبەری چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە، عمید جەوهەر صالح جێگری بەرێوەبەری چاکسازی، مقدم/ئەندازیار شاخەوان سلام محمد ئەفسەری پرۆژەکانی چاکسازی هەروەها مقدم یۆرگ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە کوردستان.
ئامانجی سەدانەکە ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەکی درێژخایەن بوو لەنێوان زانکۆمان و بەرێوبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان، وەک ئەنجامدانی چەند خولێک بۆ دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هاوکاری هەردوولا تاکو سود لە ئەزموونی دەرچوان وەربگرن بە پێی پسپۆڕییە جیاوازەکانی وەک ئەندازیاری، پزیشکی، تەکنەلۆژیای زانیاری .. تاد بۆ ئەوەی لە وەزارەتی ناوبراو خزمەت بکەن.
هەروەها بەردەوامیدان بە خولەکانی تایبەت بە چاکسازی وەزارەتی ناوبراو کە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ئەفسەرانی وەزارەتی ناوبراو دەکرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیار وایە لە نزیکترین کاتدا خولێکی دیکە بەڕێوەبچێت.