بەبۆنەی یادەکانی ئادار و راپەرینی خەڵکی کوردستان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی تۆپی پێی بچووککراوەی بۆ قوتابیانی بەیانیان و ئێوارانی پەیمانگەی تەکنیکی سۆران کردەوە کەتیایدا 22 تیپ بەشداربوون.
رۆژی 12ـی نیسانی 2021 یاری کۆتایی بە ئامادەبوونی راگری پەیمانگە م. پاکستان محمدامین و یاریدەدەری راگر م. سیروان لطیف بەرێوەچوو و تیایدا قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی کارگێری کار بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ لە قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەشی پەرستارییان بردەوە و بوونە پاڵەوانی خولەکە و لە لایەن راگر و یاریدەدەری راگر خەڵات بەخشرایە تیپی براوە و باشترینەکانی خول.












