زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی (ئیمپێریاڵ ئینگلیش)ى بەریتانى پرۆگرامێکى نێودەوڵەتى زمانی ئینگلیزی پێشکەش دەکەن

دوابەدوای واژووکردنى رێکەوتننامەیەک، زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بڕوانامەى رێگەپێدانی پێدرا لەژێر ناونیشانی (هاوبەشی ئەکادیمی شاهانەى دانپیانراوی بەریتانی)

“an approved Imperial English UK Academy partnership”

. لە وەرزی دووهەمی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١)، زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بەهاوبەشی لەگەڵ کۆلێژى ئیمپێریاڵ ئینگلیشی بەریتانی کۆرسی زمانی ئینگلیزى پێشکەش بە قوتابیانی قۆناغی یەکەمى زانکۆ دەکات.

ئامانجى کۆرسەکە بەرزکردنەوەى کارامەیی زمانی ئینگلیزی قوتابیان، چاککرنی زمانی پەیوەندیکردن، و ئامادەکردنیانە بۆ بازاری کار. بە بەشداریکرنی قوتابی لەم کۆرسە نمرەى ئی سی تی ئێسى یەکسان وەردەگرێت کە جێگرەوەى مۆدالی ئینگلیزی گشتى دەبێت لە پڕۆگرامەکانی خوێندن.

 لە کۆتایی کۆرسەکە و دوای جێبەجێکردنى داواکارییەکان، قوتابیان بڕوانامەیەکى نێودەوڵەتى باوەڕپێکراو، بابەتى خوێندن لەسەر ئاستى جیهان، و مامۆستای تایبەتى خاوەن ئەزموون بەدەستدەهێنن.

کۆرسەکە لەسەر شێوازى خوێندنى ئاوێتە نەخشەى بۆ کێشراوە، لە رێگەى بەستنەوەى زانیارى گریمانەیى بەهۆى چەند پڕۆگرامێکەوە کە بتوانرێ لەسەر ئایپاد و کۆمپیوتەر کارابکرێن هەروەها وانەى رووبەڕوو لە پۆلدا. ئەمەش هەنگاوێکى پێشەنگە لەلایەن زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بۆ پێشخستنى ستراتیژییەتى بە نێودەوڵەتیبوونی بە مەبەستى رێگەخۆشکردن لەبەردەم قوتابیان تاکو بڕوانامەیەکى ئاست بەرزی جیهانی بەدەستبهێنن.

IEUK کۆلێژی

براندێکى بازرگانى بەریتانی باوەڕپێکراوە لە فێربوون و خوێندنى زمانی ئینگلیزیدا کە فێربوونى دیجیتاڵی لە زمانی ئینگلیزی بەکاردەهێنێت و هەماهەنگی لەگەڵ چەندین رێکخراوی نێودەوڵەتیی دەکات بۆ پێشکەشکردنى خولی گشتى و ئەکادیمى ئاست باڵا لە زمانی ئینگلیزی بە سێ ئاستى سەرەتایی و ناوەند و باڵا. هەروەها لەلایەن دەستەى رێکەوتنی حکومەتى بەریتانی رێگەیپێدراوە (ئۆفیسی توانست و رێننمایی ئەزموونەکان رێکخەریەتى).

.بۆ زانیارى زیاتر، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن :

ئەگەر خواستى خۆ تۆمارکردنت هەیە یان پێویستت بە زانیارى زیاترە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە لە ڕێگەى ئەم ئیمەیڵە

یاخود سەردانی سەرۆکی بەشەکانتان لە کۆلێژ بکەن.