Daily Archives: كانونی یه‌كه‌م 17, 2020

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەدالیای زێڕ و پلەی یەکەمی لە داهێنانی زانستی لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بە دەست دەهێنێت

لەمیانەی بەشداری کردنی لە کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی:
Toronto International Society of Innovation & Advanced Skills (TISIAS)
لە رۆژانی 10تا12/12/2020 لە وڵاتی کۆریای باشوور بەرێوەچوو، د. هێمن کاکەخان عوڵا ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ و بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە داهێنانێک لە بواری چارەسەری نەخۆشیەکانی رووەک بە ناونیشانی

“BLASTBUSTER RS4”

بەشداربوو وە مەدالیای زێڕ و پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

لە لێدوانێکدا بۆ وێب سایتی زانکۆ د. هێمن گووتی: کۆنفرانسەکە تایبەت بوو بو داهێنان لە بوارە جیاجیاکاندا و ئێمە بە داهێنانێک لە بواری چارەسەری نەخۆشیەکانی رووەک بەشدار بووین و سوپاس بۆ خوا پلەی یەکەممان بەدەست هێنا کە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ خودی خۆم و زانکۆمان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنیکی فوراتی ناوەڕاست یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد

رۆژی پێنج شەممە رێککەوتی 17ـی دیسەمبەری 2020 لە سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنیکی فوراتی ناوەڕاست کۆبوونەوەیەکی فراوان بەرێوەچوو.

کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی پ.ی.د. جودت جعفر خطاب و سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی فورات پ.د. مظفر صادق الزهيري بەرێوەچوو، و تیایدا بە شێوەیەکی ورد گفتوگۆ دەربارەی خاڵەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو زانکۆ کرا و دواتر پەسەند کرا.

دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی نێوان ئەنجوومەنی هەردوو زانکۆ، یاداشتەکە لە لایەن یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی پ.ی.د. جودت جعفر خطاب و سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی فورات پ.د. مظفر صادق الزهيري یەوە واژوو کرا.

یاداشتەکە بوارەکانی کارگێری و زانستی لەخۆ دەگرێت، وەک  ئاڵوگۆر و پەرەپێدانی تواناکانی ستافی ئەکادیمی هەردوو زانکۆ و قوتابیانیان، کە مەبەست لێی سوود وەرگرتنە لە ئەزموونی هەردوولا بۆ بەرەو پێشچوونی ئاستی زانستی مامۆستایان و قوتابیان لە هەردوو زانکۆکە.

furat yadasht (9)-min
furat yadasht (10)-min
furat yadasht (2)-min
furat yadasht (3)-min
furat yadasht (5)-min
furat yadasht (6)-min
furat yadasht (7)-min
furat yadasht (8)-min
furat yadasht (4)-min