مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەدالیای زێڕ و پلەی یەکەمی لە داهێنانی زانستی لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بە دەست دەهێنێت

لەمیانەی بەشداری کردنی لە کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی:
Toronto International Society of Innovation & Advanced Skills (TISIAS)
لە رۆژانی 10تا12/12/2020 لە وڵاتی کۆریای باشوور بەرێوەچوو، د. هێمن کاکەخان عوڵا ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ و بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە داهێنانێک لە بواری چارەسەری نەخۆشیەکانی رووەک بە ناونیشانی

“BLASTBUSTER RS4”

بەشداربوو وە مەدالیای زێڕ و پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

لە لێدوانێکدا بۆ وێب سایتی زانکۆ د. هێمن گووتی: کۆنفرانسەکە تایبەت بوو بو داهێنان لە بوارە جیاجیاکاندا و ئێمە بە داهێنانێک لە بواری چارەسەری نەخۆشیەکانی رووەک بەشدار بووین و سوپاس بۆ خوا پلەی یەکەممان بەدەست هێنا کە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ خودی خۆم و زانکۆمان.