زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی موسڵ رۆژانی 11 و 12ـی نۆڤەمبەر کۆنفرانسێکی زانستی بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدەن

بڕیارە رۆژانی 11 و 12ـی نۆڤەمبەری 2020 یەکەمین کۆنفرانسی زانستی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی موسڵ بە هاوبەشی رێکخراوی سپارک ئەنجام بدرێت، بۆ ئەم مەبەستە هەر مامۆستایەک ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە پێویستە سەردانی ئەم لیـــــنـــکە بکات بەمەبەستی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی تیکێتی ئەلیکترۆنی بۆ بەشدار بوونیان (مەرجە ئەم تیکتە هەبێت).

کاتی دەستپێکی کۆنفرانس 11ـی بەیانی.