Monthly Archives: ئازار 2020

ئەنجوومەنی زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر بڕیاریدا بە ده‌ستپێكردنى خوێندنى ئه‌لیكترۆنى لە گشت کۆلێژ و پەیمانگەتەکنیکییەکان

رۆژی چوار شەممە رێککەوتی 4ـی ئاداری 2020 ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا و تیایدا چەند بڕیارێکی گرنگی لەبارەی خوێندنی قوتابیانەوە دەرکرد.

له‌ میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ژماره‌ 7ـى ئاسایى ئه‌نجوومه‌نى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر له‌ رێكکه‌وتى 4/3/2020 له‌ ته‌وه‌رى دووه‌م : كاروبارى قوتابیان ، بڕگه‌ى یه‌كه‌م، بەمەبەستی بۆ به‌رده‌وام بوونى پڕۆسه‌ى خوێندن و دانه‌بڕانى قوتابیانمان له‌ فێربوون و وه‌رگرتنى بابه‌ته‌كانیان بڕیاردرا به‌ پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك بۆ رێكخستنى به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت بۆ گه‌یاندنى وانه‌كان به‌ قوتابیان له‌ ماوه‌ى پشوو هەروەها‌ ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ په‌یره‌وكردنى لە داهاتوودا.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى خوێندنى ساڵانه‌ له‌ كاتى ئێستادا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌ ته‌نها تاقیكردنه‌وه‌كانى مانگى (3) دواده‌خرێت بۆ كاتێكى تر كه‌ دواتر قوتابیانى لێ ئاگادارده‌كرێته‌وه‌ ، هیچ بڕیارێكیش سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجام نه‌دانى ئاهه‌نگه‌كانى ده‌رچوون و بۆنه‌كان نه‌درا‌ و له‌ چاوه‌روانى پێشهاته‌كان ده‌بین بۆ بڕیاردان .

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی وەرگیراوانی خوێندنی باڵا دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا بڵاودەکاتەوە

زانکۆ پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی وەرگیراوانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 لە کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەم شێوەیەی خوارەوە بڵاو کردەوە.

هیچ پەیج و سایتێک مافی سکرینشووتی ئەم زانیاریانەی نیە تەنها دەتوانن لینکی وێب سایتی زانکۆ دابنێن بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.

مافی پارێزراوە بۆ سایتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێڕ

کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر:

Civil- Master

Civil- PhD

ISE- Higher Diploma

ISE- Master

ISE- PhD

Mechanic & Energy –Master

Mechanic & Energy- PhD

کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر

MLT- Higher Diploma

MLT- Master

MLT- PHD

Physiotherapy- Master

کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێڕ

Accounting- Higher Diploma

Accounting- Master

Accounting- PhD

Administration- Higher Diploma

Administration- Master

Media- Higher Diploma

Media- Master