Daily Archives: ئازار 6, 2020

شاندێکى زانکۆی پۆلیتەکنیکى هەولێر بەشدارى لە خولێکى راهێنان دەکەن لە زانکۆی گۆتینگنی ئەڵمانی

شاندێکى زانکۆی پۆلیتەکنیکى هەولێر بەشدارى لە خولێکى راهێنان دەکەن لەژێر ناونیشانى (راهێنانى وۆرکشۆپ بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان: بەڕێوەبەران و فەرمانبەران). ئەم خولی راهێنانە لەلایەن پڕۆگرامی ئیراسمەس پڵەس بەهاوبەشی لەگەڵ یەکێتى ئەوروپا کۆمەکدەکرێت و لەلایەن زانکۆى گۆتینگن لە ئەڵمانیا میوانداری دەکرێن لە رۆژانى ٢-١٣ى ئادارى٢٠٢٠.

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن سندوقی کۆمەکی یەکێتى ئەوروپا تەرخانکراوە لە چوارچێوەى پڕۆگرامی ئیراسمەس پڵەس، ئامانجی بنیاتنانی توانایە لە بواری خوێندنى باڵا کە بە دوو قۆناغ پێشکەشدەکرێت.


قۆناغی یەکەم ماوەى یەک هەفتە دەخایەنێت کە خولی راهێنانى بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەخۆدەگرێت و قوناغی دووەمی خولەکە سەرنج دەخاتە سەر راهێنانی فەرمانبەرانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانى زانکۆکان

شایەنى باسە دە زانکۆى هەرێمى کوردستان-عێڕاق بەشداری لەم وۆرکشوپە دەکەن کە ماوەى ١٢ رۆژ دەخایەنێت.